تای خوێنبەربوون چییە؟
تای خوێنبەربوون Hemorrhagic fever نەخۆشییەكی ڤایرۆسی مەترسیدارە، بە ڕێگەی بەركەوتن بە ئاژەڵ و مرۆڤی تووشبوو دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی شلەكانی لەشەوە، بەتایبەتی لیك و خوێن، هەروەها بە ڕێگەی گازی مێشوولە و هەندێك مێرووی هەڵگری ڤایرۆسەوە. نیشانەكان بە شێوەیەكی كتوپڕ سەرهەڵدەدەن و مەترسیی مردن تا ڕێژەی 90% بەرزدەبێتەوە، یەكێك لە نیشانە گەورەكان بریتییە لە خوێنبەربوون لە لووت، چاو، یان پوك لە ئەنجامی تێكچوونی ناوپۆشی بۆڕییەكانی خوێن و تێكچوونی سیستمی ئاسایی مەیینی خوێن لە لەشدا، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی فیزیكی، ئازار لە بەشی جیاوازی لەشدا، پاشان پەككەوتنی ئەندامەكانی لەش. چارەسەركردن: تا ئێستا چارەسەری تەواو بۆ تای خوێنبەربوون لەبەردەستدا نییە، بەڵكو بریتییە لە چەند هەنگاوێك بۆ سووككردنی نیشانەكان وەكو دەرمانی دژەئازار، لەگەڵ بەكارهێنانی چەند جۆرێكی دەرمانی دژەڤایرۆس. خۆپاراستن: دووركەوتنەوە لە بەركەوتن بە ئاژەڵی تووشبوو و قەڵاچۆكردنی مێشوولە، گرنگیدان بە پاكوخاوێنیی كەسی، هەروەها دووركەوتنەوە لە سەفەركردن بۆ ئەو شوێنانەی كە ژمارەی تووشبووان تیایاندا بەرزە.
