بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

لەهۆڵی قوتابخانەی نێودەوڵەتی جیهان بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ومامۆستا بەکر کەریم ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە و دکتۆر نەوزادیەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان و مامۆستا دلێر بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایان و پەروەردەکاران، بنکەی جیهان بۆ نەهێشتنی نە خوێندەواری لە زانکۆی جیهان، لە مەڕاسیمێکدا بڕوانامەی بەخشی بە قوتابیانی دەرچووی خولی خوێندنى 2024 - 2025.

ئەو قوتابیانەی کە لەو خولەکەدا بەشداربوونە لە ماوەی تەمەنیان لە خوێندن دابڕاون، یان هەر نەیان توانیوە بخوێنن، بێ بەرامبەر لە هەردوو ڕەگەز لە لایەن مامۆستای پسپۆر لەسەر پڕۆگرامی تایبەت بە (نەخوێندەواری)، وانەکانیان بۆ گوتراوەتەوە، كە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە دابین كراوە، لەم بارەشەوە مامۆستا کارزان کانەبی بەرێوەبەری بنکەی جیهان بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری گوتی: ماوەی دوو ساڵە لە ناو زانکۆی جیهان ئەم بنکەیەمان کردۆتەوە وەکو هەموو بنکەکانی ترسەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و پڕۆگرامەکان هەمان پڕۆگرامی بنکەکانە، هەشتاودووقوتابیمان هەیە لەهەردوو ئاستی یەک ودوو ڕێژەی زۆری ئافرەتن، ڕۆژانە خوێندنی تەواو کراوە، سوپاسی سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان دەکەین کە هاوکار و پاڵپشتی تەواوە لە بنکەکەمان، لەئایندە هەوڵ دەدەین قوتابی زیاتر وەربگرین بۆ ئەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئاستی شاری هەولێر کەمتر بکەین و زۆرترین خزمەت لە بواری فێرکردن بە فێرخوازان بکەین، چونکەپڕۆسەی پەروەردە وفێرکردن پڕۆسەیەکی گشتگیرە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگەیە.

بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری
Top