قەتەر بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
مەجید ئەلئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: کە هەوڵەکانی ئەم وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامن.
ناوبراو هەروەها بۆ پرسیاری پەیامنێرێک سەبارەت بە هەواڵەکانی پەیوەست بە داواکەی تاران بۆ نێوەندگیری لە دەوحە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕوونیکردەوە: "ئەمە ڕاست نییە، بەڵام هەوڵەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دیکە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە".
هۆشداریشیدا لەوەی کە چیترناوچەکە بەرگەی گرژی و ناسەقامگیری زیاتر ناگرێت و ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل وەک چارەسەری سەرەکی بۆ ململانێی ئێستا ناساند.
گوڵان: سەردار خەلیل
