ئەمریکا بەنیازە هەزاران کۆچبەری نایاسایی بگوازێتەوە بۆ کەنداوی گوانتانامۆی کوبا

ئەمریکا بەنیازە هەزاران کۆچبەری نایاسایی بگوازێتەوە بۆ کەنداوی گوانتانامۆی کوبا

 

 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە هەزاران کۆچبەر کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکا نیشتەجێن بۆ سەربازگەی گوانتانامۆ لە کوبا   بگوازێتەوە .

تاوتوێی گواستنەوەی لانیکەم نۆ هەزار کەس بۆ ناوەندێک لەو سەربازگەیە دەکرێت. دۆناڵد ترەمپ فەرمانی داوە بەشێک لە بنکەکە بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بەکاربهێنرێت.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، شوێنی نیشتەجێبوونەکە بەتەواوی جیایە لەو ناوەندە بەدناوەی دەستبەسەرکردنە کە گومانلێکراوانی تیرۆریستی تێدایە.

هەروەها حکومەتی ئەمریکا بەنیازی ئەوە نییە وڵاتانی سەرچاوەی ئەم کۆچبەرانە لەم کارە ئاگادار بکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو کەسانە (لەوانەش بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەڵمانی) دوای گواستنەوەیان بۆ گوانتانامۆ، ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێن.

دەوترێت لە مانگی شوباتەوە نزیکەی ٥٠٠ کۆچبەر بە شێوەیەکی کاتی لە گوانتانامۆ نیشتەجێ کراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top