ئایا سۆدای دایێت زیانی هەیە؟
ئەگەرچی سۆدای دایێت Diet soda ڕێژەیەكی كەمی كالۆری و شەكر لەخۆدەگرێت، بەڵام هیچ بەهایەكی خۆراكیی نییە. پێكهاتەكانی سۆدای دایێت: ئاوی كاربۆنكراو، ڕەنگ (كارامێل E150d)، ترشی سیتریك یان ترشی فۆسفۆریك، ماددەی شیرینكاریی دەستكرد وەكو ئەسپارتەیم Aspartame یان ئەسیسۆلفەیم Acesulfame، كافائین، سترەیتی سۆدیۆم وەكو ڕێكخەری ترشێتی، هەروها بێنزوەیتی پۆتاسیۆم بۆ پاراستنی چێژ. زیانە تەندروستییەكان: گۆڕان لە سیگناڵەكانی هەستی برسیبووندا، كاریگەریی نەرێنی لەسەر بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، سووانی چینی مینای ددان و زیادبوونی ئەگەری كلۆربوونی ددان، سەرئێشە، گرفتەكانی گورچیلە، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش، سەرسووڕان، كەمبوونەوەی چڕیی ئێسك، تێكچوونی توانای مامەڵەكردنی دروستی لەش لەگەڵ شەكری گلوكۆز و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، زیادبوونی حەزی شەكر یان شیرینی Sugar cravings، زیادبوونی كێشی لەش. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ڕۆژانە خواردنەوەی تەنیا یەك قوتوو سۆدای دایێت، ڕیسكی گرفتەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاد دەكات بە شێوەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ.
