تۆوی كوولەكەی زەرد بـۆ دابەزاندنی كۆلیسـتیرۆل

تۆوی كوولەكەی زەرد بـۆ دابەزاندنی كۆلیسـتیرۆل

تۆوی كولەكەی زەرد Pumpkin seeds بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، چونكە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، چەوریی تەندروست بەتایبەتی ئۆمیگا 3، ڕیشاڵ، مەگنسیۆم، تۆتیا (زینك)، ڤیتامین E لەگەڵ چەند ماددەیەكی دژەئۆكسان كە سوودی تەندروستیی زۆریان هەیە. سوودە تەندروستییەكان: باشتركردنی ئاستی وزەی لەش، پاراستنی تەندروستیی دڵ لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ LDL و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی باش HDL لە خوێندا، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە تۆوی كوولەكە خۆراكێكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، هاندانی كرداری هەرس و پاراستنی تەندروستیی ڕیخۆڵە، باشتركردنی توانا و فرمانەكانی مێشك، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، سافكردن و پاراستنی تەندروستیی پێست، هاندانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، باشتركردنی كوالێتیی خەو لەوكاتەی كە تۆوی كوولەكەی زەرد، ترشە ئەمینی تریپتۆفان Tryptophan لەخۆدەگرێت كە هانی دەردانی سیرۆتۆنین دەدات، هەروەها دابەزاندنی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، واتە كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان.

Top