هێرشی قورسی ڕووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی شاری کیێڤ
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووسیا جارێکی دیکە لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی سێ شەممە 10ی حوزەیران هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامدا.
بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکرانیا، شەپۆلی نوێی هێرشەکان ناوچەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پزیشکییەکانی لە کیێڤ و ئۆدێسا لە نێویاندا نەخۆشخانەی منداڵبوون کردووەتە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە 284 فڕۆکە لە کۆی 322 فڕۆکەی ئاسمانی کە لەلایەن مۆسکۆوە نێردراون خراوەتە خوارەوە.
لە هێرشەکەدا ڕووسیا ٣١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی جۆری شاهید و جۆرەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵخەڵەتێنەر و دوو مووشەکی بالیستی و پێنج مووشەکی کروزی ئیسکەندەر بەکارهێنا.
لە کاتێکدا کیێڤ بە ئامانجی سەرەکی هێرشەکان ناسێندرا، پارێزگاری ئۆدێسا ڕایگەیاند، کە بینای کارگێڕی وێستگەیەکی پزیشکی فریاگوزاری لە شارەکەدا بە تەواوی وێران بووە و نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە ئۆدێساش زیانی پێگەیشتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
