بۆچی عێراق موچەی هەرێمی ڕاگرت زۆربەی کێشەکان لێرەدایە.
دەڵێن لە میزانیەی عێراق هەرێم بەشی تەواو بوە یانی ئەم هەشت مانگە موچە نادرێ. بڕو بیانوەکانی عێراق جارێکیان گوتیان ئەبێ هەموو داهات ڕادەست بکرێت. جارێکیش گوتیان هەرێم بەشی خۆی بردوە. پێشتریش دەیان گوت لیستەکان هەڵەیە و ناوی دوو بارە هەیە و بندیواری تێدایە. ئەو هۆکارانە چیە دەسەڵات دارانی بەغدای شپڕزە کرد کۆبونەوەی وەزیران و چوار چێوەی هەماهەنگی هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی تەڵاقەکەی حاجی ژن چاک بکەنەوە. هەموو ئەمانە ترسی ئەوە بوو سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی واژۆی دوو گرێبەستی کردوە لە ئەمەریکا. یا ترسیان لە کارتەکانی هەرێم هەیە دژ بە سیاسەتی بەغداد بەکاریان بێنێت. لەم ماوەی هاوبەشی حوکمی دەسەڵات شیعەکان نەیان توانیوە نیەت پاکی خۆیان پیشان بدەن.و هاوبەشێکی ڕاستگۆبن. ئەبێت ترسی بەغدا ئەوە بێت کورد نەخشەی کوردستانی گەورە و هەوڵی گەیاندنی کورد بێت بۆ گەیشتنە بە دەریا. ڕاگەیاندنی کارتی ڕیفڕاندۆم بێت. دەکرێت هەڕەشەکانی ئیسرائیل و کۆشکی سپی بێت لە سەرکردە میلیشیاکان و لەناو بردنی دەستی ئێران لە ناوچەکە . لەوانەیە ترسەکە ئەوەبێت چەند ساڵە ئێران لەسەر داهاتی عێراق دەژی وێڕای ئەو هەموو سزا سەپێندراوە بەسەریدا. ئەی ساغکردنەوەی نەوت بەناوی عێراق و سپی کردنەوەی دۆلاری ئەمەریکی جێگای ترس نیە. بەڵام ئێران خێری هەبوە بۆ میلیشیا و عێراقیەکان. دەزانن چۆن ڕێگای قاچاخی جگە مەرزەکان کراوە بووە بە ناردنی مادەی هۆشبەر. بۆ خزمەتی عێراق چەندین ڕاوێژکارو بەناو مامۆستای مەشقی ناردوە لەگەڵ یەکەی تۆپ هاوێژ و یەکەی بەرگری گروپی پاسەوانی کە موچەو ژیان و پێداوستیان لەسەر عێراقە. جگە چەندین بارەگاو کەسانی ئیتلاعات لە تەواوی عێراق بڵاوەیان کردوە. عێراق خۆیشی دڵ فراوانە موچەی پارێزگای موسڵی دەنارد کاتێک موسڵ کەوتبوو وە ئێستاش زۆربەی کەس وکاری تیرۆرستانی داعش مۆچەیان هەیە ئەوەتا داوای لە حزب اللە ی لوبنان دەکەن بیان کەنە بەشێک لە ئاسایشی عێراق موچە و ژیانیان پێ بدرێت. بەرانبەر بەوانە ئێران کەرەستەی ناردوە وەک سێو پەتاتە و مەسینە و باغە و قاپی پلاستکی ماست و نەرگیلەو هەموو کەرستە سەرف نەبوەکانی ناو ئێران. لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە فێریان کردون کاتی زیارت ئێرانیەکان دێن ماندون عێراقیەکان دەیان حەوێننەوە و پێیان دەشۆن و ماچی دەکەن. تازەترین مۆدێلی شیعەکان پەتە دەکەنە ملیان و لەسەر چوارپەل دەڕۆن و دەحەپن. لەم ٢٠٢٥ ئەبێ کورد هاوبەشی ئەم عقڵیەتە بێت. یەکێک لەو هۆکارانەی تا ئێستا بەغدا لەکورد بێمنەتە ئەوەیە کورد ئیرادەیەکی یەکگرتوی بەهێزی نیە وە پەرتەوازەیە بەکرێگیراوی زۆرە . وە هەموو کاتێک بۆ پارە و موچە سازشی زۆر کراوە ئەمە عێراقیەکانی فێرکرد. دیاریترین و ناشرینترین سازش لەم دواییەدا بوو کە کورد داوی موچەیەکی قەرزی کرد. باشە ئەم خەڵکە زۆرینەی ڕازیە ئێوە نیوو موچە بدەن بەڵام مانگانە و بە ڕێک و پێک. وەک بڵێی پارە خەڵکی تەمبەڵ کردبێت. خەڵک لەسەر ئیرادە و هێزو توانای مادی ئێوە قسەدەکات و شرۆڤە دەکات. کەچی ئێوە بە ڕازی بونی قەرز ممنونن لە بەغدا. چاوەڕێ بوین بڵێن لیژنەیەک پێک دێنین بۆ سەردانی وڵاتان و باسی ئەم زروفە قورسەی هاوبەشیمان لەگەڵ عێراق دەکەین. بەمەستی ڕاگەیاندنی سەر بەخۆیی یا گوێگرتن بۆ هەر پێشنیازێک عێراق ملکەچ بکرێت. میکانیزمی ئەو لیژنە پێش چون هەزار ئەوەندەی سازش بۆ بەغدا بەهێزتر دەبوو. لە سەری ساڵ چاوەڕوان بوین بڵێن ڕێگاکان دا ئەخەین ئاو لای خۆمانیش نیە و بەشناکات کارەبا نانێرین لیژنەپێک بێت بۆ سکاڵا تۆمارکردن. بابەتەکە گەورەتربکرێت لەوەی هەیە چاوەڕوانی ئەوەبین بەغداد کەی دائەنیشن کەی بڕیار ئەدەن کەی دێنەوە لەحەج. هەموو ئەمانە خاڵی لاوازن چونکە دژێکت هەیە لەم لاوازیەدا تۆی قبوڵ نیە. پێویست ناکات ڕێگا بدرێت هەر کەسەو لایەنێک لەم بابەتە چارەنوس سازە بە ئارەزوی خۆی بێت و بڕوات و لێدوان بدات.
ئەوەی کۆشکی سپی دەیەوێت دور خستنەوەی دەستی ئێرانە لەعێراق کەچی عێراقیەکان و باڵی شیعە کلکایەتیان قبوڵە و نایانەوێ لە ئێران دور بکەونەوە ئەم بگرەو بەردە جەولەیەکی بەدەستەوەیە وێنەی دانیشتنەکەی گروپی میلیشیای ناو چوارچێوەی هاماهەنگی دیارە بیرکردنەوەیان بۆ دەرباز بونە لەو هەڵە گەورەیەی کردویانە. پاش ئەوە سودانی دەمی گەرم بوو دەیگوتی هەرێم یاسا و دەستور جێبەجێ ناکات. ئەی ئەوان چ بڕگەیەکی دەستوریان جێبەجێ کردوە لە خاڵە سەرەکیەکان. شنگال مادەی ۱٤۰ ڕۆیشتنی نەوت هەمان ئەو کێشانەیە کورد دادو بێدادی بوە بێدەنگی پارتی نهێنیەکی گەورەی لە پشتە وای دەبینرێت مرۆڤ نابێت گرەو لەسەر کەسێک بکات ئەو لە سەرە مەرگدایە. ئێستا کورد لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردن زۆریش دەپرسێ لە هەموو لا چونکە حاجی ژن سەقەت تەڵاقی خواردوە ئیتر بوەتە گرێ کوێرەو ناکرێتەوە.
خۆزگە ئەوان هێندە پابەند بونایە بە بڕیارەکان بۆ خۆیان دەستوریان وەک لاستیک کەم و زیاد پێنەکردایە.
لە دوای هەڵبژاردن ئەبێت لەگەڵ کۆمەڵێک عەقڵی جیاواز مامەڵەی تازە بکرێتەوە لە ئێستادا بێمنەتی عێراق لەم بارو دۆخە تێی کەوتوە تەنها ئیجبار کردنیەتی ئەوکارە بکات بە فەرمانی چواردەور. ئەمە هیچی کەمتر نیە لە جینۆسایدکردن و بەکۆمەڵ کوشتن و کیمیاباران و ئەنفال. دزەکانی سەدە لە عێراق جارێ بەنجی گشتین و ئاگایان لەخۆیان نیە ڕۆژ بەڕۆژ دیاردەی وشکە ساڵی زیاتر ناوچەکانی خوارو دەگرێتەوە کەسیش نیە بەخەمی بزانێت تەقینەوەی جەماوەری زۆری نەماوە. تەنها چاوەڕوانی دەوێت
بێمەنەتی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوو هۆکار هەیە یەکەم دڵنیا بونە لەوەی ئێران و دارودەستەکەی دەپێچرێنەوە بۆ زبڵدانی مێژوو . یان هەر ئەگەرێکی دواخستنی ڕوخانیان دواخرا بۆ کاتێکی دیکە ئەوان لەم خولانەی پەرلەمان هەموو کارەکانی پەرلەمانی و حکومی یاساییان جێبەجێ کرد لە بەرژەوەندی خۆیان. لەسێبەری شەرعیەتی پەرلەمان و حکومەت و دادگاکاندا. ئێستا کۆتایی ڕێگاکەیە کەواتە دەیانەوێ بارو دۆخی ناوخۆی کوردستان بەخەیاڵی خاویان شەلەل پێ بێنن لاوازی بکەن. هەڵبژاردنیش بکرێت بە ئیمکانیات بەڕێوە دەچێت. لاوازکردن لە ڕێگای نەدانی موچە تا هەشت مانگ ئیتر کاریان بە هیچ نەماوە بێمنەتن. ئەو کات کورد لەخاڵی سفرەوە بچێتەوە لایان و داوای موچە و ئمتیازات بکات. ئەگەر خۆشیان نەبون و نەمان ئەوە با کوردیش نەبێت. خەیاڵیان خاوە ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە ئەوانن نەمێنن نەک کورد ........

سهلام مهحمود