زیاتر لە ١٠ هەزار فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل بەند کراون

زیاتر لە ١٠ هەزار فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل بەند کراون

 

 

بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی زیندانیانی فەلەستینی بڵاو کراوەتەوە، لە ئێستادا زیاتر لە ١٠ هەزار و ٤٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل زیندانی کراون.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی لیژنەی کاروباری زیندانیانی فەلەستین، کۆمەڵەی زیندانیانی فەلەستین و ڕێکخراوی پاراستنی زیندانیان (وەجدان)دا هاتووە: "لە نێو زیندانیاندا 49 ژن و 440 منداڵ هەن.

هەشت لە ژنە زیندانییەکان بەبێ فەرمانی دادوەری لە زینداندا ڕاگیراون، ژمارەی ئەو زیندانیانەی بەبێ فەرمانی دادوەری ڕاگیراون، 3 هەزار و  562 زیندانییە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل هەزاران فەلەستینییان لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کردووە و بۆ ئۆردوگا سەربازییەکان گواستراونەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top