شۆڕشی گۆڵان تەواوکاری شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو

شۆڕشی گۆڵان تەواوکاری شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو

بەرلەوەی باسی شۆڕشی گۆڵان بکەین، دبێ باسی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بکەین کە بۆ ماوەی نزیکەی 14 ساڵ بەردەوام بوو. شۆڕشی ئەیلول گەورەترین و بەهێزترین شۆڕشی کورد بوو؛ پەیامی ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانی بە هەموو مرۆڤایەتی گەیاند وەک دوزێکی نەتەوەیی ڕەوا.

شۆڕشی ئەیلول لەنێو گەرمەی جەنگی سارددا هەڵگیرسا کە تا بڵێی قۆناغێکی سەخت و دژوار بوو،
ململانێی زلهێزەکان لەسەر بەرژەوەندیەکانیان گەیشتبوو لوتکە و، هاوتەریب بوونی بە بەرژەوەندیەکانیان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمان بووە هۆی ئەوەی کە گەلەکۆمەکی لە دژی شۆڕشی ئەیلول دروست بکرێت، ڕێککەوتننامەی خیانەتکارانەی جەزایری ساڵی 1975 زایینی بەسەر دابێت و شۆڕش بۆ ماوەیەکی کاتی لە ڕووی چەکداریەوە بوەستێندرێت.

شایانی باسە شۆڕشی ئەیلول بناغەیەکی پتەوی دانا بوو لە هەستی نەتەوایەتی و ئینتیمای نیشتیمانی، ئەمەش هۆکارکی سەرەکی بوو بۆ درێژە پێدان بە خەبات و تێکوشان و لەسە بڕیاری “بارزانی نەمر” جارێکی تر لە 26 گۆڵانی 1976 زایینی شوڕشی گۆڵان وەک درێژە پێدەری شوڕشی ئەیلولی مەزن هەڵگیرسایەوە، وەرچەرخانێکی سیاسی مەزن هینایە ئاراوە و تاکو ساڵی 1979 زایینی بەردەوام بوو.

شۆڕشی گوڵان لەو ئان ساتە دژوارەدا توانی لە ڕووی سیاسی و تەنزیمی و شەڕی پارتیزانی بەهێزەوە هاتبووە نێو گوڕەپانی خەبات و تێکۆشاندا بە جورێک کە هەموو دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانی هەراسان کردبوو چ لە ئاستی دەرەوە یان ناوەوەی کوردستان.

گوڵان پەیامێکی زۆر بەهێزی ئاراستەی دوژمنانی دۆزی ڕەوای کورد کرد و ئەوەی سەلماند، کە هەر چەند پیلان بگێڕن بۆ لە نێێوبردنی کورد، کورد هەر زیندووە و نامرێت و لە تێکۆشانیش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئامانجی کۆتایی خۆی دەپێکێت.

شوڕشی گۆڵان دوو سەرکردەی بە هێزو مەزنی وەک سەرۆک “مەسعود بارزانی” و “کاکە ئیدریسی” هەمیشە لەیاد لە ژێر سایەی بارزانی نەمردا سەرپەرشتی شۆڕشی گوڵانیان دەکرد بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە.

شوڕشی گوڵان سەرەڕای ئەوەی کە شۆڕشێکی سیاسی و لەشکەری بوو، بەڵام لە هەمان کاتیشدا شوڕشێکی جەماوەری بوو کە لە هەموو بەشەکانی کوردستان لە لایەن جەماوەرە پاڵپشتی دەکرا، بۆیەش گوڵان و جەماوەر ببوون بە تەواوکاری یەکتر و لە یەکدی جیان نەدەکرانەوە.

شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵان هێشتا بەردەوامیان هەیە، دوێنێ لە خەباتی چەکداری و ئەمڕۆش لە خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی و شارستانیدا، چونکە ئەو بناغەی لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵاندا دانرا بوو لە پێناو داواکاری و داخوازیە ڕەواکانی گەلی کوردستان ئەمڕۆ کورد لەسەر هەمان بناغە هەنگاو دەنێت بۆ بە دەست هێنانی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی و دۆزی کوردیش ئەمڕۆ لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وهەرێمایەتی بە گشتی چووەتە نێو هاوکێشە نێودەڵەتیەکان و، وەک ژمارەیەکی بەهێز سەیر دەکرێت.

خەبات لەسەر بنەمای کوردایەتی بەردەوامە و، ئاڵا هەگری پرەنسیپی کوردایەتیش هێژا “سەڕۆک بارزانیە”.

Top