بەهۆی زریان و بارانێکی بەخوڕ سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی زریان و بارانێکی بەخوڕ سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی زریان و بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی پەنجاب، سێزدە کەس گیانیان لەدەستداوە و 92 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، زریان و بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگای پەنجاب بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 13 کەس. زۆربەی ئەو مردنانە بەهۆی داڕمانی سەقفی بینا زیانلێکەوتووەکان بووە. سەرەڕای ئەوەش، کەسێکی دیکە بەهۆی هەورە بروسکەیەکەوە گیانی لەدەستدا.

هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش ٩٢ کەس ڕاگەیەندراوە کە بەشێکی زۆریان بەهۆی داڕمانی سەقف و کەوتنەخوارەوەی کەلوپەلەکانەوە برینداربوون کە بەهۆی زریانەکەوە ڕوویداوە.

دەسەڵاتدارانی خۆجێی داوایان لە هاووڵاتییان کردووە، خۆپارێزی بکەن لە بەرامبەر بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی زیانیان بەرنەكەوێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top