نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز هيتۆشى ئيشيزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر كرد.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز هيتۆشى ئيشيزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر كرد.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/5/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز هيتۆشى ئيشيزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايیی ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا و ئاماژه‌ى به‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاسى ژاپۆنى كرد بۆ يارمه‌تى و پشتگيرييه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئيشيزوكا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره‌ له‌ بواره‌ جیاجياكاندا، بره‌و به‌ هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر چالاكيى كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌ى كاره‌كانى، خسته‌ ڕوو.

Top