ئایا پەستی دەبێتە ئەگەری خەمۆكی؟

ئایا پەستی دەبێتە ئەگەری خەمۆكی؟

پەستی و خەمۆكی بە باوترین 2 گرفتی دەروونی لە سەرتاسەری جیهان هەژمار دەكرێن و پەیوەندیی نزیكیان بەیەكەوە هەیە. بە پێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، هۆكاری هەر دوو حاڵەتی پەستی و خەمۆكی دەگەڕێتەوە بۆ: بۆماوە (جینەكان)، هۆكاری بایۆلۆژی، دەوروبەر، لەگەڵ فاكتەرە دەروونییەكانی وەكو سترێس، گۆڕانی گەورەی نێگەتیڤ لە ژیاندا یان زەبری دەروونی. ئایا پەستی دەبێتە ئەگەری خەمۆكی؟ بەگشتی ئەگەر پەستی بۆ ماوەیەكی كورت بەردەوام بێت، ئەوا ئەگەری پەرەسەندنی بۆ خەمۆكی زۆر كەم دەبێتەوە، بەڵام بەردەوامبوونی پەستی لەبەر بوونی هۆكارێكی بەردەوامی وەكو نەخۆشییەكی درێژخایەن، ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی بەرزدەكاتەوە.پەستیی بەردەوام وا لە تووشبوو دەكات كە لەبەر زیاد نیگەرانی، خۆ بەدوور بگرێت لە دەوروبەر و خەڵك Avoidance كە لەوانەیە هاندەر بێت بۆ سووككردنی پەستی، دەرەنجام ئەگەری خەمۆكی دێتە پێشەوە. لە لایەكی تر، پەستی هۆكارە بۆ شڵەژانی باوڕبەخۆبوون و بەهای كەسی لەگەڵ تووشبوون بە شەكەتی Exhaustion كە هاندەری ترن بۆ زیادبوونی ئەگەری خەمۆكی.

Top