دیوی پشته‌وه‌ی په‌یامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جوڵه‌یه‌كی به‌هێزی دیپلۆماسی له واشنتۆن ئه‌نجامدا كه له‌چوار چێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا 20 دیداری گرنگی هه‌بووه له‌ناویاندا بینینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی و وزه‌ی ئه‌و وڵاته، ئه‌م سه‌ردانه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی سیاسی و دیپلۆماسی بوو بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه دیدگای ئه‌مه‌ریكای به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان تازه‌كرده‌وه و پشتیوانه‌كه‌ی به‌هێزتر بوو، له‌تازه‌ترین پۆستی، (ماركۆ ڕۆبیۆ)، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەدا پشتگیری بەردەوامی ئەمەریکای بۆ بەهێزی و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە کە بۆ سەقامگیری عێڕاق و سنووری ناوچەکە گرنگە.
هه‌روه‌ها وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت: " قسەم لەگەڵ سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی کردووە، هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی باشی وزەی هەیە، هاوکات بۆ ئێمەی ئەمەریکا دەرفەتێکی زۆر باشی وەبەرهێنان و هەماهەنگییەک باش هەیە، نموونەکەشی ئیمزا کردنی ئەو دوو ڕێککەوتننامەیە کە کرا، هەربۆیە ئێمە دەمانەوێت ئەو پەیوەندییە زۆر باشتر و باشتر بێت.
وەزیری وزەی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەکەین نەوت و غازیش زیاد دەکەین، گرنگی بە هەموو سەرچاوەکانی وزە دەدەین، بۆ ئەوەی کارەبایەکی زۆرباش لە هەرێمی کوردستان دابین بکەین و وڵاتانی دیکەش سوودی لێ وەرگرن.
ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ردوو وه‌زیر له هه‌یكه‌لیه‌تی ئیداره‌ی تازه‌ی تره‌مپ، رۆلێكی به‌هێزیان هه‌یه له‌داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌توانن له داهاتووشدا كاریگه‌ریان هه‌بێت له گۆڕانكاری ناوچه‌كه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا، جگه له‌وه‌ی كه له‌رووی سیاسییه‌وه گرنگ بوو، له‌هه‌مان كاتدا توانیان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بهێننه كوردستان و به‌به‌های 110 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، تێروانین ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر تێروانینێكی ئابووریه به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا، بۆیه ئه‌وه‌ی كوردستان كردوویه‌تی راكێشانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه به‌ئامانجی دروستكردنی هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوولا و دواجار له‌م رێگایه‌شه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت زیاتر له جاران پشتیوانی كوردستان بكات، و ئه‌م جاره ته‌نیا تێروانینی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا نییه له‌سه‌ر پشتیوانی كوردستان به‌ڵكو له ئاستی گه‌وره كۆمپانیاكانییان به‌رژه‌وه‌ندیان له كوردستان دروست بووه و ده‌یانه‌وێت هاوكاری زیاتری كوردستان بكه‌ن، جیاله‌وه‌ش ئه‌م گرێبه‌ستانه وه‌ڵامی زۆر بابه‌ت ده‌داته‌وه كه چه‌ند ساڵه به‌سیاسه‌تێكی نادروسته‌وه له‌به‌غداوه هه‌وڵده‌درێت گیروگرفت له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان دروست بكرێت و هه‌ر مانگه‌و به‌بیانویه‌كی جیاواز مووچه خه‌ڵكی كوردستان دواده‌خه‌ن و نایده‌ن، له‌م روه‌وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌م گرێبه‌سته بۆ بواری گاز كراوه ته‌نیا كوردستان لێی سودمه‌ند نییه به‌ڵكو پرۆژه‌یه بۆ هه‌موو عێراق و له‌و رێگایه‌وه ژێرخانی ئابووری كوردستان و كه‌رتی وزه به‌تایبه‌ت گاز به‌هێزده‌كات كه ئێستا عێراق گیرۆده‌ی نه‌بوونی كاره‌با و قه‌یرانه له‌و كه‌رته‌دا له‌و روه‌وه كوردستان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی گاز و كاره‌بای ته‌واوی عێراق كه ئێستا پشتیپێ ده‌به‌سترێت.
هاوكات به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه خستنه‌رووی كاری حكوومه‌ت بوو له بواری كاره‌با و سیسته‌می به‌بانكیكردنی مووچه كه دوو ده‌سكه‌وتی گرنگی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون، بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سەرسامی خۆی بە پێشکەوتنەکانی پرۆژەی 'هەژماری من' نیشانداوه له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌م سیسته‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا جێگای خۆشحاڵی و پشتیوانی كردنیشه، چونكه چه‌ند ساڵه ئه‌مه‌ریكا له‌رێگای وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پاره‌ی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌بازاری قاچاغ له عێراق سپی ده‌كرێته‌وه، بۆیه ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانرێت هه‌نگاوی زۆر گرنگ بنێت له‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و نارێكیانه له سیسته‌می پاره‌ی كاش چاك بكاته‌وه و چیتر به‌شێوه‌ی كۆن و كلاسیكی مووچه خۆرانی كوردستان موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن و كوردستان ببێته نمونه‌یه‌كی به‌هێزی سیسته‌می به‌دیجیتاڵكردنی بانكی كه ئه‌مه‌ش بۆ بوێری و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه، بۆیە لێرەوە بەیاننامەکانی حکومەت ووەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتدەکەینەوە چونکە دەستوور رێگەی پێداوین و مافی خۆشمانە کە لە بواری نەوت و گاز گرێبەست بکەین.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی