مانۆڕێکی سیاسی مێژوویی لە ئەمریکا
لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان مانۆڕێکی سیاسی مێژوویی گەورەی لە ئەمریکا ئەنجامدا، پەیامی بەهێزی و سەقامگیری و پێشکەوتوویی کوردستانی بە ئەمریکا و جیهان گەیاند
سەردانەکەی جەنابی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا سەردانێکی ئاسایی و سادە نەبوو بەڵکو لۆبییەکی گەورەبوو بۆ کوردستان لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا، دوپاتکردنەوەی خواستی هاوبەشی و دوستایەتییەکی بەهێزترە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ
لەم ناسەقامگیرییەی ناوچەکدا چوونی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ کاربەدەستە گەورەکانی ئیدارەی ترەمپ و کۆنگرێسمانەکان نیشانەی بەهێزی پەیوەندییەکانی مەسرور بارزانییە لەگەڵ ئەمریکا و ئیدارەی ترەمپ بە چاوی سەرکردەیەکی گەورەی ناوچەکە و دۆستێکی متمانەپێکراو جەنابیان دەبینن
لەڕوویی سیاسییەوە ئەم سەردانە ئامانجی زۆڕ گەورەی پێکا بەتایبەت جەنابی براگەورە هەموو پەیامەکانی کوردستانی لە زاری گەورە بەرپرسانی ئەمریکاوە گەیاندە حکومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و نەیارانی کوردستان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەرژەوەندی هەموو لایەک وا دەخوازێت، هەرێمی کوردستان خۆڕاگر و بەهێز بێت".
وەزیری ناوخۆی ئەمریکا گۆتی: کوردستان هاوبەشێکی بەنرخی ئەمریکایە.
وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: مەرجی هاوکاری ئەمریکا بۆ عێراق ڕێزگرتنە لە فیدرالی کوردستان.
وەزیری وزە ڕایگەیاند: بەهێزکردنی ئابووری کوردستان لەبەرژەوەندی ئەمریکایە و ئەمە پلانی ئیدارەی سەرۆک ترەمپە.
ئەمانە هەمووی پەیامی سادە و تەنیا بۆ میدیاکان نین بەڵکۆ لە ناوەڕۆکدا زۆڕ شتی دی هەڵدەگرن، بە سەرکردایەتی جەنابی مەسرور بارزانی ئیدارەی ترەمپ بایەخێکی زیاتر بە کوردستان دەدات و کوردستان وەکو هاوبەشێکی سەرەکی ئەمریکا لەناوچەکە ڕۆڵ و پێگەی دەبێت.
جگە لە بایەخە سیاسییەکەی لەڕووی ئابووریشەوە بایەخێکی یەکجار زۆڕی هەبوو، بەتایبەت دوو گرێبەستە گەورەکە لەبواری وزە و غاز کە لە ساڵانی داهاتوودا کاریگەری ئەم گرێبەستانە زۆڕ بە ڕوونی لە بەرەوپێشچوونی کوردستان دەردەکەون
نەخشەی نوێی جیهان بە نسبەت ئیدارەی ترەمپ لەسەر بنەمای وزە و وەبەرهێنانە، کە کوردستان بەم گرێبەستانە خۆی خستە سەر ئەو نەخشەیە و لەتەنیشت سعودییە و قەتەر و ئیمارات شوێنێکی بۆ خۆی مسوگەر کرد، بێگۆمان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دونیابینی جەنابی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و تێگەیشتنی جەنابیان لە هەلومەرجە هەنوکەییەکان و سیاسەتی ئیدارە ترەمپ.
ئەمە سەرەتای ئەو داهاتووەیە کە جەنابی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیران پلانی بۆ داناوە و کاری بۆ دەکات، کە لە چەند ساڵی داهاتوودا بەم پلانانەی جەنابی سەرۆکوەزیران کوردستان دەگاتە پێگەیەکی بەرزتر و پێشکەوتنێکی زیاتر کە ئەوەش خواستی جەنابی مەسرور بارزانی و ئاواتی هەموو خەڵکی کوردستانە.

زانا عبدالباقی ستونی