تەقینەوەیەکی کوشندە لە کانێكی خەڵوز لە ئەفغانستان ڕوویدا

تەقینەوەیەکی کوشندە لە کانێكی خەڵوز لە ئەفغانستان ڕوویدا

 بە هۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە ناوچەی دارا سووف خوارووی پارێزگای سەمەنگان لە ئەفغانستان لانیکەم حەوت کرێکار گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی کانزای ناپڕۆفیشناڵەکان لە ئەفغانستان.

سەرچاوە ناوخۆییەکان کۆبوونەوەی گازی میتانیان وەک هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە هێناوەتەوە.

کانزاکانی خەڵوز لە پارێزگای سەمەنگان، بەتایبەتی لە قەزای دارا سووف، بە هۆی نەبوونی ستانداردی سەلامەتی، چەندین جار ڕووداوی کوشندەیان بەخۆوە بینیوە.

ساڵی 2014 تەقینەوەی گاز لە کانێکی خەڵوز لە هەمان ناوچەدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کرێکار.

هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوچەی دارا سووف ٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا.

هەروەها لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ تەقینەوەیەک لە کانێکی خەڵوزی سەمەنگان لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top