چۆن خەمۆكی كێشی لەش زیاد دەكات؟
پەیوەندیی نێوان خەمۆكی و زیادبوونی كێشی لەش دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕان لە كیمیای شانەكانی مێشكدا، زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol (هۆرمۆنی سترێس)، زیادبوونی چالاكیی سیستمی دەماری سیمپەتاوی Sympathetic و گۆڕان لە كرداری میتابۆلزیمدا، هاوكات لەگەڵ گۆڕان لە ستایلی ژیان و هەڵسوكەوتدا كە هۆكارە بۆ زیاد خواردن و كەم خەوی، لەگەڵ هەستكردن بە ئارامی لەكاتی خواردندا، بەتایبەتی خۆراكی شیرین و پڕچێژ. جگە لەم هۆكارانە، زیانی لابەلای بەكارهێنانی دەرمانەكانی دژەخەمۆكی هۆكارن بۆ زیادبوونی كێش. تووشبووانی خەمۆكی بەگشتی دووردەكەونەوە لە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی یان بە كەمی ئەنجامی دەدەن، كە هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش. لە لایەكی دیكەوە كێشی هەندێك كەسانی تووشبوو بە خەمۆكی كەم دەبێتەوە لەبەر كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن. ئەمەش ڕوون كراوەتەوە كە ئەگەرچی خەمۆكی هاندەرە بۆ زیادبوونی كێش، بە پێچەوانەشەوە زیادبوونی كێشی لەش تا ڕێژەی 55% هاندەرە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی.
