بەردەڕەش خەونەكەی هاتە دی

بەردەڕەش خەونەكەی هاتە دی

بەردەڕەش خەونەكەی هاتە دی
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆك دوای چەندین ساڵ لە بەدی نەهێنانی خەونەكەیان، ئەم وەرزە كارگێڕیی تیپەكە بە كۆمەلێك یاریزانی ئاست بەرز و لاو توانیان خەونی گەیشتنیان بۆ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بكەنە ڕاستی و تیپەكە بۆ جارێكی تر بگەرێنەوە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەر چەندە بەردەڕش بە یەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوت بۆ یاری كۆتایی و شان بە شانی یانەی شێخان هەمان دەڤەر خۆیان گەیاندە یاری فیناڵ و سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی كوردستان، لە سەر یاریگای یانەی ئاكرێ بە ئامادەبوونی هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانە یاری كۆتایی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی بەردەڕەش و یانەی شێخان بەرێوەچوو، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و یارییەكەش بە گۆلێكی بێ بەرامبەر بە سوودی یانەی بەردەڕەش بە كۆتایی هات، و گۆڵەكەش یاریزانی یانەكە ئیهاب مەحمود تۆماركردی و یانەكە بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان و پلێتی سەركەوتنی بۆ گەیشتن بە خولی پلە یەكی كوردستان بەدەستهێنا، هەر چی یانەی شێخانیش بوو دەبێت یارییەكی دیكەی یەكلاكەرەوە لەگەڵ یانەی حاجیاوا ئەنجام بدات كە ئەویش لە یانەی سەنگەسەری بردۆتەوە گەیشتۆتە ئەم قۆناغە، ئێستا شەڕی بەدەست هێنانی پلێتێكی دیكە لە نێوان هەردوو یانە دەبێت، خولی پلە دووەكانی كوردستان بەبەشداری بیست یانەی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو.

Top