پاڵەوانێتی فوتساڵی قوتابخانەكانی پەروەردەی پیرمام كۆتایی هات
پاڵەوانێتی فوتساڵی قوتابخانەكانی پەروەردەی پیرمام كۆتایی هات
كارزان كانەبی
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری فوتساڵ لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام، چالاكی وەرزشی و دێدەوانی لە پەروەردەی پیرمام هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی فوتساڵ بۆ قوتابخانەكانی بنەڕەتی لە ئاستی كچان بۆ پۆڵەكانی (7،8،9) بۆ سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەكەی ، دوایی ئەنجام دانی چەندین یاری لە نێوان قوتابخانە بەشدار بووەكان هەریەك لە قوتابخانەكانی شەهید سلێمان بیرێژی و ئاگای ناحكومی گەیشتنە یاری كۆتایی، لە یاریی فیناڵیش هەردوو قوتابخانە بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو تیپ ڕووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا كچانی هەردوو قوتابخانە ئاستێكی بەرزی وەرزشیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش قوتابخانەی ئاگای ناحكومی توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ بباتەوە وببێتە پاڵەوانی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی پیرمام لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر قوتابییە سەركەوتووەكان دابەشكرا، لەبارەی خولەكەش مەریوان مەغدید بەرپرسی چالاكی گوتی" وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان هەڵساین بە ئەنجامدانی ئەم چالاكییە وەرزشییە بۆ قوتابخانەكانی بنەڕەتی سنوری پەروەردەكەمان توانیومان بە سەركەوتوویی پاڵەوانیتیەكە ئەنجام بدەین و بەرنامەشمان هەیە خول و پاڵەوانێتی زیاتر بكەینەوە سوپاسی بەرێوەبەری پەروەردەی پیرمامیش دەكەین كە بەردەوام هاوكار و پاڵپشتمانە بۆ ئەوەی بتوانین چالاكییە وەرزشییەكانمان ئەنجام بدەین.
