هەولێر، شاخەکان لەگەڵ هەوری باکووردا یەکدەگرنەوە

هەولێر، شاخەکان لەگەڵ هەوری باکووردا یەکدەگرنەوە

(*)

ئەو سەردانەیان هەڵبەتە ئەم ساڵ بووە، و باسی خوالێخۆشبیت مام جەلال دەکات، مەبەستی ئەوەیە کەوا کورد پۆستی سەرۆک کۆماری هەیە.
خەڵکی باکور چیتر ترسیان لە فڕۆکە سەربازییەکان نییە کە لە بەغداوە ئاراستە دەکران و بە ناوی سەرۆکەوە خاکەکەی وێران بکەن، بە هۆی ئەوەی مام جەلال ( جەلال تاڵەبانی) لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دانیشت، یەکێک لە مەحاڵە خەونەکانی کوردیان بەدەستهێنا کە خەونێکی کۆنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەیەکی ناجێگیردا بەدی هێنا، لە کاتێکدا لە چوار وڵات دژایەتیان دەکەن، مافی سەربەخیان پێ رەوا نابینن بۆ خاوەنی زمانی کوردی، بەڵام کوڕی باکور کورسی دەسەڵاتی گرتووە.
بیرۆکەی "وڵاتی سەربەخۆ"ی کوردەکانی عێراق بەو شێوەیەی کە ئاواتەکانیان دەیویست بەدی نەهات، بەڵام ئەوان هاوشێوەی نزیک لەوەیان بەدەستهێنا، سەربەخۆیییەکی دەستوری پشتگیریکراو، و خاکەکەیان دورە لە گرفت و جەنگ، نەک وەک بەشەکانی تری خاکی عێراق لەو ماوەیەدا دوو جاری نەهامەتی هاتبوو،کە لە ماوەی ئەو چل ساڵدا دوو جاری سووتان وێرانکاری هاتبوو، بەڵام هەرێمی کوردستان پارێزراو بوو .
من مەترسییەکانی مێژوو لەسەر ئەم بەشەی جوگرافیای "جیهانی عەرەبی" تێدەپەڕێنم، کە نەتەوە و ناسنامە و ئایینەکان هاوبەشن، بۆ ئەوەی بیر لە فەزا سەوزەکانی پێش خۆم بکەمەوە. هەموو ئەو خەم و پەژارە لەگەڵ بیرۆکەی وڵاتێکی نوێدا دەڕوات کە بەشی هەمووان دەبێت، گرنگ نییە چەندە حیساباتی سیاسی تەسکی بکاتەوە و چەندە بەدەست زۆرەملێیەوە دەناڵێنێت. لەسەر خاکەکەی شارستانیەتەکان سەریان هەڵدا کە بە زمانی جۆراوجۆر قسەیان دەکرد و پەیڕەوی لە ئایینە جۆراوجۆرەکان دەکرد. لە بەردەمان “خاکی کورد کە بە” جلوبەرگی زستانەی خۆی ئامادە دەکات و پێشبینی بۆ بەهارێک دەکات کە جگە لە ئێستا و داهاتوو هیچی تر نازانن، وەک ئەوەی لەگەڵ ژیانی خەڵکی ئەم خاکەدا دەگونجێت و گەنجییەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ دەنگی ئەو تەحەددایانەی کە جیاوازن لەوەی کە نەوەی باوکان و باپیران شایەتحاڵی بوون، چونکە تەمەنی کۆمپیوتەر و شۆڕشی پیشەسازی چوارەم جیاوازە لە تەمەنی دەمانچە و ڕاکردن لە نێوان بەردی شاخ و ئەشکەوتەکاندا و دەمانچە و هەرەشە.
دوور لە ئیرادەی خۆم ئەو شاخانە بە حەسرەتەوە بەرەو باکوورم دەبەن، سەیری نەخشەیەک دەکەم کە کورد تێیدا دابەش بووە. چارەنووسیان وای لێکردوون لەسەر خاکی چوار وڵات عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران بژین، کە نزیکەی ٦٥ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە درێژدەبێتەوە. مرۆڤ بە پیاسەکردن لە نێوان کێڵگەکانی باکور، شاخ و دۆڵەکانی، شار و گوندەکانی، هەست دەکات مەبەست لە وشەی “دوور” چییە لەو تۆپی وێرانکارییەی کە بەسەر هەموو میللەتی عێراقدا وەرگەڕاوەتەوە. وەک ئەوە وایە “باکور” دەوڵەتێک بێت لەناو دەوڵەتێکدا، ئاڵای خۆی زیاتر لە ئاڵای تاکە نەتەوەیەک بەرز بکاتەوە. بینا جوانەکان و شەقامە ڕێکخراوەکان و پلانی ڕوون ئاماژەن بۆ ئەوەی کە چەندین ساڵە سەقامگیرییان گڵداوەتەوە.
لە دوورەوە شاخەکان لە کاتی ئاشتیدا ئارام دەردەکەون و وردە وردە دەشتەکان سەوز دەبن بە ڕیتمی کانییەک کە هێواش هێواش پێشوازی لێدەکەن، جوانییەکی سەرنجڕاکێش دادەڕێژنەوە کە بە شەرمەوە لە نێوان درزەکانی شاخ و لوتکەدا دەخلیسکێت کە لە بەرزاییەکانیاندا بەسەربەرزی نزیکیان دەگاتەوە لە هەورەکان. بەڵام تەنانەت بەردیش تامەزرۆی بەردەی هەیە، چونکە ئەمانە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوروبەرە عەرەبیەکەیاندا ناپچڕێنن، گرنگ نییە زمانەکان لە زێدی گەورەی ئێمەدا چۆن ئەو پیتانە بڵێنەوە کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو نەتەوانەی کە هەزاران ساڵە پێکەوە ژیاون.
وەک ئەوە وایە جنۆکەکان ببینم کە دوو بارە ئەو ڕێگا مێژوویانە کە لێرەدا تێپەڕیون هەڵدەکەننەوە. سەحابە جابان ئەبو مەیمۆن ئەم خاکە بەجێدەهێڵێت، بۆ شاری پێغەمبەر محمد (د خ). مرۆڤی کورد لەبەردەم مستەفا وەستاوە، درود و سەلامی لەسەر بێت، موسڵمانبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت. وەک ئەوە وایە شاعیر شێرکۆ بێکەس ببینم کە خەبات و شیعری لە باوکیەوە بە میرات بۆ ماوەتەوە، پێش ئەوەی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بچێتە ناو فراکسیۆنەکانی بەرخۆدانەوە، شیعرە شۆڕشگێڕییە نوێیەکەی کە سروودێکی شاخ بوو، دەنووسێت. شاخەکان بەدەنگی پەرواس حسێن دەنگ دەدەنەوە کە دەڵێت: "هەنگاو مەخەنە ناو ماڵەکەمەوە، چونکە ڕێگاکەم بیابانێکە پڕە لە دڕک."
لە مێژووی شیعری گۆرانی کوردستاندا وشەی شەڕ و سەرپێچی و خەبات بۆ ئازادی ئامادەیە. تێکستی گۆرانییەک کە شاعیرەکەیان دڵدار نووسیویەتی، بە ناوی “ئەی دوژمن” (مەبەستی ئەی رەقیب)ـە (وەرگێر) ناوبانگێکی بەربڵاوی پەیدا کرد، تا ئەو ڕادەیەی کە بە سروودێکی فەرمی کوردی دەزانن. لە ساڵی ١٩٣٨ لە زینداندا نووسیویەتی:
دووژمن
ئێمە سەرەڕای تاریکی دەمێنینەوە
ئەم ڕەشاییەی ئاسمان لۆگۆی ئێمەیە
وەک بەردی شاخ بەهێز دەمێنینەوە
بە دەستی خۆمان دەست بەسەر ئازادیدا دەگرین. (نازانم ئەم شیعرەی لە کوێ هێناوە جونگە ئەی رەقیب بەو شێوە نییە- وەرگێر).
کەواتە "وەرزی کۆچکردنە بۆ باکوور"، وەک ڕۆماننووسی سودانی تەیب ساڵح باسی دەکات. ئەمە کۆمپاسی نیشتمانی گەورەی عێراقە، بەرەو باکوورمان دەبات. بەڵام وەک گەشتیار نەک کۆچبەر، مێژوویەکی دوورودرێژی گرژی و پێشبینی و کاردانەوەمان پاڵنەرە بۆ ڕێپێوان بەرەو خاکی کورد، کوردستان کە “هەولێر” وەک دیارترین ناونیشان لەسەر نەخشەیەک دەردەکەوێت کە کاردانەوە و گرژییە سیاسییەکانی لەبیر دەچێتەوە، و ئێمە تەنیا لەو ساتە دەژین کە ئەم شاخە بەرزانە دەیڵێن، و ئەم کانیانەش کە لەو کاتەوەی بەغدامان لە دوای خۆمان بەجێهێشتووە، دەڕژێن. تێپەڕاندنی خاڵێکی "کۆنتڕۆڵ"ی ئەمنی لە دوای خاڵێکی تر، بەڵام لە دەروازەی هەرێمدا زیاتر لە بەزاندنی سنوورێک و داوای پاسپۆرت و کاغەزی نیشتەجێبوون و پشکنینی ئەوەی کە ڕەنگە ناوی هاوشێوەی ئەوانەی لای هێزە ئەمنییەکان تۆمارکراو بن وەک توخمێک کە فایلێکی گومانلێکراویان هەیە، وا دیار بوو، هەموو شتێک ئاساییە، ئەوەی بە ئاگری شەڕ سووتا بێت لە دوکەڵ دەترسێ و ئەوەی دەگوزەرێت کاردانەوەی قۆناغی دوای ترسە، ئەوە من پێی دەڵێم. مرۆڤەکان لەلایەن کەسانی ترەوە دڵنیا دەکرێنەوە، هەموو شتێک جوانتر لەوەی پێشتر دەگەڕێتەوە.
لەسەر شەقامەکانی دڵی باکور، لە نێوان پیاڵەکانی چای عێراقی و قاوەی تورکیدا ڕۆیشتین، وەک ئەوەی بچینە سەرووی دونیا، کە تا بەرزتر دەبوینەوە نزیکتر تورکیای دراوسێمان دەبینی، وەک ئەوەی بارانبارینی گوللەی تفەنگەکانی هێشتا زیندوو بێت، ڕاوەدووی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن. بەڵام میراتگری "ئیمپراتۆریەتی عوسمانی" بە شیرینی و قوماش و بەشێکی زۆری وپیشەسازییەوە لە بازاڕەکاندا ئامادە بوو. شارستانیەتەکان توانای بەزاندنی سنوورەکانیان هەیە و وردەکارییەکانی خۆیان تەنانەت لەناو کوپەکانی قاوەشدا بەدی دەکرێت، هەموو شتەکان لە حاڵەتێکی "مەزاج"ی مرۆڤدا تێکەڵ دەبن کە بە دەنگ و بۆنی قاوە بەرز دەبێتەوە، ڕەنگە بە دەستی یەمەنییەکان لە شاخەکانی "تەعز" هەڵبگیرێت و دواتر لەلایەن کافتریاکانی هەولێرەوە بە ئاوازی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، شیڤان پەروەر، وەریبگرن، ئاوازی شێخی مۆسیقای کوردی، حەسەن جەزراوی وەبیر دێنێتەوە. لەگەڵ پێداچوونەوە بە یادەوەری کورد لە ڕەهەندە هونەرییەکەیدا، ناوی هونەرمەندانی عەرەب کە لەو رەچەلەکەوە هاتوون وەک ڕوشدی ئەبازە، و مۆنا واسف، خالد تاجە و چەندانی تر.
ڕێبەرەکە باسی ئەم شاخانە و باسی "سوار تۆکی"مان (سوارە توکە)مان بۆ دەکات، ئەو کچەی کە ملوانکەکەی بەجێهێشتووە دوای ئەوەی لەگەڵ گەنجیدا بە زۆر هاوسەرگیریان پێکردوە، ئێمە تێبینی ژمارەی کەمی مزگەوتەکان دەکەین، بەڵام زۆربەی چێشتخانەکان شوێنی نوێژکردنیان دابین کردوە. کاتێک بەر مزگەوتێک تێدەپەڕی تێبینی دەکەین کە دوو منارەکەی چەندە بچووکن. گوندی "العمادیە" (ئامێدی شارە، دیارە ئەو رێبەرەیان زانیاری تەواوی نەبووە – وەرگێر)هەیە، پشتی بەو شاخانە بەستووە و بەرامبەریشی "سولاف"ە، وەک ئەوەی هەر گوندێک لە هەر شوێنێکی تەختەوە لەو شاخە شوێنی کورسییەک هەڵبژێرێت و بەردی خانووەکانی لەسەر دادەنێت.
فرۆشیارانی چەپکە گوڵی نێرگز لەسەر شەقامەکان، یان لەبەردەم دوکانەکاندا وەستاون، بە بۆنەکەیان ڕێبواران سەرسام دەکەن، لە کاتێکدا دەنگی گۆرانییەکی کوردی لە چێشتخانەیەکەوە دێتە دەرەوە، بەیتەکانی “هۆسات”، ئەم سروودە فۆلکلۆرییە بە جۆش و خرۆشانە، کە بە شێوەزاری ئاخاوتنی نووسراون، لە چوارچێوەی وشەسازیی فۆلکلۆری عێراقیدا. ئێمە چووینە پێشەوە و هەر گەلێک “هۆسات”ی تایبەتی خۆی هەیە و هەرچەندە وشەسازی جیاوازە، بەڵام هەستی مرۆڤ وەک یەکە. هەروەها پێم وابوو بۆنی نێرگز زیاتر ڕەگ و ڕیشەی لە ڕۆحدا داکوتاوە، وەک ئەوەی تازە دارەکەیان بەجێهێشتبێت.
لەم بەری ئەو شاخانە سەوزایی وەک شاڵێکی ڕەسەن لەسەر شانی ئافرەتێکی جوان گەشەی دەکرد، لە دوورەوە هەندێک لە لوتکەی شاخەکان وا دیار بوو مەندیلی سپییە بەفرینەکانیان پاراستبوو، بەڵام لە نزیکەوە، بیرمان لەو مەندیلانە دەکرد، ڕەنگەکانیان لە نێوان سپی و ڕەشدا تێکەڵ بوو، کە خەڵکی باکوور لەسەر سەریان دادەنێن، لەگەڵ پشتێنەیەکی پشمی دیکە لەسەر پانتۆڵێکی (شەرواڵ یا رانگ و چۆغە- وەرگێر) شاڵ. سەرەڕای گرانی نرخەکەی، وەک پێمان گوترا، لە بۆنە تایبەتەکاندا دەی پۆشن، لە کاتێکدا بەساڵاچووان هەرگیز لێی جیا نابنەوە، ئەمەش نیشانەی شانازی و شەرەفە.
لەچێشخانەیەک کەسێکم بینی داوام لێکرد وێنەیەک بگرێت، ئەویش زەردەخەنەی کرد، کەسێک قسەکانی منی وەرگێڕا بۆ سەر کوردی، دیمەنەکانی سەفەرەکانی پێشووم بیر هاتەوە، تۆ داوا لە کەسێک دەکەیت وێنەیەک بگرێت وەک ئەوەی بڕیارە دەمانچە ئاراستەی بکەیت، نەک عەدەسەیەک!
تابلۆکان لێکنزیکن لەو مەودایەی کە بە سەدان کیلۆمەتر حیسابی بۆ کراوە، بۆیە “دهۆک” وەک کۆشکی سێیەم لە پێکهاتنی باکووری عێراق دەرکەوت کە بە “کوردستان” دادەنرێت و لە ڕێگەی شاری “ئاکرێ”ەوە بە هەولێرەوە بەستراوەتەوە. گەیشتنی ئێمە ئێوارە بوو، هاوکات بوو لەگەڵ دەست پێکردنی نمە بارانێکی سووک، لە کاتێکدا سەرما نزیک بوو پێوەرەکانی پلەی گەرمی بۆ "شەش" دابەزیوە. ئێمە هیچی شارێکەمان نەبینی جگە لە چەند شارۆچکەیەک، لە کاتێکدا باسی چیاکانی دەوروبەرمان دەکرد، بەرز و بەزەحمەت نەمانتوانی لە تاریکی شەودا بیبینین، جگە لە سێ بینای بەرز کە ئاڵای کوردیان لەسەر ڕووناک بووبووەوە.
دهۆک ڕەهەندێکی ستراتیژی قووڵی هەیە بەو پێیەی پەیوەستە بە سێ وڵاتەوە. دوور نییە لە تورکیا (لەگەڵ پارێزگای شەرناخ) و سوریا (پارێزگای حەسەکە). لە ماوەی گەمارۆی ئابووری بۆ سەر عێراق وەک خاڵی سەرەکی پشتیوانی مایەوە، بەو پێیەی ئەو پێگەی بازرگانی بوو لەگەڵ تورکیا. سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوانەکەی، بەسەر زۆرینەی کورددا دابەشکراوە و کەمینەکانیش بە نوێنەرایەتی عەرەب و ئاشووری و ئەرمەنی و چەند جولەکەیەکیش بەهەمان شێوە، ڕەنگە هیچیان بوونیان نەبێ، بۆیە لە ڕووی ئاینییەوە بەسەر موسڵمانان و ئێزیدی و مەسیحییەکاندا دابەش دەکرێت.
نێوان شاخە بەرزەکانیدا کە لە سێ لاوە دەوریان داوە (شاخی سپی لە باکوور و لە باشوورەوە زاوا و لە ڕۆژهەڵاتەوە مام سین) و دەشتە بەپیتەکانی کە لە لای ڕۆژئاوای دەشتی سیمێل دەست پێدەکات، کە بەرهەمەکان ڕەنگی سەوزی خۆیان تا ئەو شوێنەی چاو دەیبینێت، کۆمەڵێک شار پێکدەهێنن: دهۆک، گەورەترین شار و ناوەندی پارێزگا، جگە لە سیمێل، زاخۆ و ئامێدی و شێخان و ئاکرێ.
لە تۆماری مێژوویی دهۆکدا لاپەڕەی بێژمار هەیە، بەو پێیەی زەویەکەی شوێنی شوێنەواریی و مەزارگە و گۆڕ و چەندین مزگەوتی ناسراوی تێدایە، لەوانە مزگەوتە گەورەکەی دهۆک (کە لە ساڵی ١٠٩٥ی زایینی لەسەر ڕووبەری ٢٥٠٠ مەتر چوارگۆشە دروستکراوە)، زاخۆ، و ئاکرێ، جگە لە مزگەوتی ئامێدی، تەکیەی نەقشبەندی (کە لە… 1873 ز لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی)، و تەککەی قادرییە، کە مەزارگەی شێخ عەبدولعەزیز کەیلانی کوڕی شێخی ڕێبازی قادرییە عەبدولقادری کەیلانی تێدایە. شایانی باسە عەبدولعەزیزی کوڕی لە ساڵی ١١٨٧ی زایینی بە سەرکردایەتی سەلاحەدین ئەلئەیوبی بەشداری لە ئازادکردنی قودس کردووە.
سەرکەوتن بەرەو لوتکە
لە باکوری عێراق لوتکە زۆرن، وەک ئەوەی کوردەکان ژیانیان لە شاخەکاندا هەڵبژاردبێت، یان لەو دەشتانەدا کە لە نێوان شاخەکاندا شاراوەن، و بزانن مێژووەکەیان چۆن دەبێت.
ڕێبەری گەشتەکە ئاماژەی بە دۆڵێکی قووڵ کرد کە لە نێوان دوو شاخدا وەک بە شمشێرێکی گەورە دوو لەت کراوە، ئەوەندە قووڵ بوو بەزەحمەت دەمانتوانی بیبینین. ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی "دۆڵی مەرگ"ـە، کە یاخیبووانی کورد ( بەداخەوە مەبەستی پێشمەرگەیە- کەوا پێدەچێت کەسانێکی شوفێنی بوو بن- وەرگێر)، بۆسەیەکیان بۆ یەکەیەکی سوپای عێراق داناوە کە بەدوایاندا دەگەڕێن و ئەندامەکانیان لەناوبردووە و تەرمەکانیان فڕێداوەتە قوڵایی ئەو دۆڵە قووڵەوە. لە گۆڕەپانێکدا کە گەشتیاران وەستاون بۆ وێنەگرتن لە بەرزایی بەرزەوە کە ڕووی لە دۆڵەکە کردووە، هەنگوین فرۆشەکان بە دەوریدا دەسوڕانەوە، کەلوپەلەکانیان نمایش دەکرد، کە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە سروشتین، لە شاخەکانی دەوروبەرەوە، بەڵام دەتوانرێت نرخەکەی بۆ یەک لەسەر سێ یان کەمتر کەم بکرێتەوە.
بە تەلەفریکەوە زیاتر لە لوتکەیەک بەرز بووینەوە، یەکێکیان لە شاری ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، یەکێکی دیکەش لە پارێزگای هەولێر، جیاوازی نێوان ئەو دوو لوتکەیە لە ژیانێکدایە کە تەواو جیاوازە لە ژیانێکی دیکە.
لە ئاکرێ لە نزیکەوە شارەکەمان بینی و باڵاخانەکان و شەقامەکانی و ئەو چیمەنە سەوزەی کە لەگەڵ پاشەکشەی زستان لەو لوتکانە دەست بە گەشەکردن دەکەن، پارکێک لە لوتکەکە درەوشایەوە، کە جوانیەکی تری پێ دەبەخشی، ئافرەتەجوانەکانی کورد بە جلوبەرگی نەریتییەوە وەک ئەوەی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاتبن، بەڵام ڕەتیانکردەوە وێنەیان بگیرێت، بۆیە لە ئامادەبوونی جوانیان کشاینەوە، ڕازی بووین بەو پێکەنینە شەرمنانەی وەرمانگرت کە لە سەر ڕووخساریان هەڵدەهات، کە شانازی و خۆبەزلزانینی پیشان دەدات، وەک ئەوەی لەگەڵ دانیشتوانی شاخ و دراوسێکانیان دەگونجێت. لە کاتێکدا ئێمە بیرمان لە نافورەکە دەکردەوە، "بووک و زاوا" لەبەردەم چاوی فۆتۆگرافەرێکی پیشەگەردا وەستابوون، یەکەم ساتەکانی ژیانیان لە ڕێگەی زمانی وێنەکەوە بنیات دەنێنەوە. ئێمە هەر لە بیرکردنەوە لەو خۆشییەدا ماینەوە کە وردەکارییەکانی ڕەنگینیی ئەو شوێنەی لە دەوروبەرمان داپۆشیبوو، بە خۆشی دەورە دراوین بەو ساتانەی کە دەژین، لە کاتێکدا تووی دارەکانی “کێوژ” لە ئێمەوە نزیک بوون، هەندێکیانمان تامکرد.
ئەوانەی بەرەو بەزایەکە دەهاتن بە نۆرە لە بەردەم ئەو پیتە بەرجەستەکراوانەی کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراون و ئاماژەیان بە خۆشەویستی دهۆک دەکرد، وێنەیان دەگرت و لە پشتیانەوە شارەکە بە شێوازێکی فراوان و مۆدێرن دەرکەوت، وەک ئەوەی شارێکی ئەوروپی ڕەسەن بێت، هێندەی تر جوانتر بوو بەهۆی پاکوخاوێنی شوێنەکەوە.
لوتکەکەی تر کە بە تەلەفریک بۆ ی چووین، دەکەوێتە چیای کۆرەک لە پارێزگای هەولێر، بەڵام سپی بوو. شاخەکە نزیکەی پەنجا کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە و کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکانیش ناوەکەی وەرگرتووە هێشتا مەندیلە سپییەکەی نەگۆڕاوە بۆ ئاو، بەیەکەوە گرتووە، خۆشی فڕێدانی پارچە بەفر خۆشییەک بەڕێبواران و خۆشەویستان دەبەخشێت. زیاتر لە دوو هەزار مەتر چوارگۆشە سەرکەوتین، لە ڕێگەی تەلەفریکەوە بۆ ماوەی چوار کیلۆمەتر، بە بەرزی ٧٥ مەتر هەڵواسرابوو، بۆ ئەوەی بگەینە ئەو لوتکەیە، کە کافتریا و پارک و یاری بۆ منداڵانی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی دەیانەوێت مەشقی خلیسکان یان پاراگلاید بکەن.
شاخەکان بەم شێوەیە جێ پەنجەی خۆیان بەجێدەهێڵن، ئەو پۆشاکە سپیانەی لە زستاندا دەیپۆشن دەتوێتەوە و ئاوی پاک دەردەکەوێت، چەند جوانە ئەو ئاوە سپییەی کە لە لوتکەیەکەوە بەرەو زەوی دادەبەزێت، بەو دەنگە مۆسیقییە و سپییە سەرنجڕاکێشە. ئەمەیە مرۆڤ دیل دەکات کاتێک گوێ لە دەنگە دەنگێک دەگرێت کە هەر شلەمەنییەک دروستی دەکات، هەرچەندە چەندە ببینێت و سەرەڕای دووبارەبوونەوەی بەردەوامی وێنەکە.
بە تاڤگەی "سیبا"دا تێپەڕین، پاشان هاوینەهەواری "بیجیل" کە بانگمان دەکات، لە دەڤەری سەلاح الدین، لە بەردەم تاڤگەی "کەلی عەلی بەگ" وەستاین... و ڕێگاکەمان گرتە بەر بەرەو "بیخاڵ"، و گوێ بیستی خورەو و دەنگی کەوتنەخوارەوەی ئاو دەبیت تەنانەت پێش ئەوەی تاڤگەکە ببینی، تاڤگەکە بە هێزێکی هێندە دابەزیبوو، خەریک بوو تەنانەت بەردی ئەو شاخەی کە لێ نزیکن بڕوخێنێت. وەرزی توانەوەی بەفرە لە بەرزاییەکاندا، بۆیە دابەزینی ئاوەکە ئاماژەیە بۆ ئەو توانەوەی بەفر، سەبارەت بە هاوین دەگورتێت شوێنەکە بۆ مەلەوانی شیاوە کە دەیان کەس پەنایان بۆ دەبەن، بەو پێیەی ئاوەکە گەرمە و وەک دەڵێن.
سەرنجم بۆ تابلۆیەک سەرنجی راکێشام کە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی نووسراوە: "شوێنە جوانەکان پێویستیان بە مرۆڤی جوان هەیە بۆ ئەوەی بە جوانی بمێننەوە." ئەمە پەیامێکی ئەرێنییە کە داوا لەو کەسانە دەکات کە ڕەفتاری نەرێنییان هەیە، پاکوخاوێنی شوێنەکە بپارێزن. کەواتە گەشتیار جوانییەکان بپارێزە بۆ ئەوەی بتوانیت شتەکان بەو شێوەیە ببینیت کە حەزت لێیە، وە بۆ ئەوەی ئەوانەی دوای تۆ دێن حەزیان لێیان بێت.
مەودای نێوان دهۆک و هەولێر زۆر نەبوو، تەنها “ئاکرێ” جیایان دەکاتەوە، ئەم شارۆچکەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 580 پێش زاینی، کاتێک لەلایەن شازادەیەکی کوردەوە بە ناوی زەند دروستکراوە، پڕە لە شوێنە مێژوویی و پەرستگا و ئەشکەوت و کانیاو، هەر بۆیەش وەک خاڵێکی گەشتیاری گرنگ ماوەتەوە کە هەردوو پارێزگاکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەو پێیەی سەردانکەرانی بەرەو شوێنەوارەکانی وەک قەڵای کافان، قەڵای ئاکرێ و پەرستگای زەردەشتی. هەروەها قەڵاکەشی هەیە کە دەکەوێتە باکوورەوە لەسەر شاخێکی بەرز و بەرزییەکەی ٤٥٠ مەتر لە ئاستی زەویەوە و بە چوار ستوون بەکەیەوە کە هەر ستوونێک درێژییەکەی ١١٠ مەتر بووە، شازادە زەند زۆر حەزی دەکرد بەسەر دوژمنانی دەوڵەتەکەیدا زاڵ بێت.
لە ئاکرێ تا هەولێر، ناوەندی پەرستی، بەتایبەت بۆ خوداوەندی عەشتار، و شوێنی مەبەستی هونەرمەندانی بینراو کە ئارەزووی خۆیان لە گەنجینەکانی مێژووەکەیدا دۆزیەوە. لە هەزارەی شەشەم یان حەوتەمی پێش زایینەوە نیشتەجێ بووە، ئەو شارە کۆنەی کە ناوەکەی لە نووسراوەکانی سۆمەری و بابلیدا هاتووە، هەروەک چۆن ئۆربالیم و عەربیل و ئاروبێل و ئەربەیلویە. بۆ بابلییەکان، ئەربە یلو بووە، واتە شاری چوار خوداوەندەکە، لە کاتێکدا ئەمەوی و عەباسیەکان لە سەردەمی هەردوو دولەت بە هەولێر ناویان دەبرد.
تۆمارە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شارەکە لە ساڵی ١١٢٧ی زایینی بەشێک بووە لە ناوچەی موسڵ و لەگەڵ دامەزراندنی سولتانی سەلجوقی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەتابەگیە (زەنگیە)ی سوڵتانی سەلجوقی، عیماد ئەلددین زەنگی، وەک والی موسڵ لە ساڵی ١١٤٤ی زایینی، زەین ئەددین عەلی کوجوک ویلایەتی ئەتابەگی نیمچە سەربەخۆی هەولێری دامەزراندووە.
گەیشتینە پایتەختی هەرێم، شاری هەولێر، گرنگترین دەڤەر. لێرەدا ناوەکە باوترینە، بەو پێیەی پێدەچێت تەواوی باکور “هەولێر” بێت، کورتکراوەی ناوەکە، هەرچەندە دوو پارێزگای دیکە کە ئەم باکورەی لەگەڵدا پێکدەهێنن، کە بریتین لە دهۆک و سلێمانی.
قەڵاکە دەروازەکانی دەکاتەوە
لەسەر ئەو شوێنە بەرزە، وەک هەمیشە لە قەڵاکاندا، لەگەڵ شکۆمەندییە دێرینەکەیدا دانیشتبوو و گردەکەش ڕێگای سەرکەوتنی بە ڕووەکی جوان دەردەخات، لەنێویاندا " خەباز-نانەوا" کە لە نانێک دەچێت و هەندێکیان لەگەڵ زەڵاتە دەیخۆن. گەشتیاران کە زۆربەیان گەنجی کورد بوون، وێنەیان دەگرت لەکاتێکدا لە ناوچەیەکی بەرزدا بوون کە دەکەوێتە بەردەم قەڵاکە، بەڵام بەهەمان شێوە دەڕوانێتە درێژکراوەی گۆڕەپانی شارەکە “ناوەندی شار”، و ناتوانن لەڕێگەی قەڵای شارەکەیانەوە بچنە ناو دەروازەکانی ڕابردووەوە، کە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی دەروازەکان داخراون، بەو پێیەی گۆرەپانەکەی ناوەوەی لەلایەن خێرخوازێکەوە جوان دەکرێت.
بەڵام دوای ئەوەی هەوڵماندا لە دەروازەکەوە تێپەڕین بەو پێیەی ئەوەی کە ئێمە "عەرەبین هاتووین بۆ نووسین لەسەر ئەم شارە و قەڵا گەورەکەی، وەک ئەوەی لەگەڵ مێژووەکەیدا دەگونجێت بۆ گۆڤاری ئەلعەرەبی، کۆنترین گۆڤار بە زمانی عەرەبی دەردەچێت"، پاسەوانەکە پەیوەندییەکی بۆ یەکێک لە بەرپرسانی ئیدارەی قەڵاکە کرد، کە بە گەرمی پێشوازیی لێکردین و لە بەردەم بینای ئیدارەدا چاوەڕێی ئێمەی دەکرد.
ئاڵای کورد لە هەوای زستاندا هەڵدەفڕی و بە دارێکی ئاڵای زەبەلاحەوە هەڵگیرا بوو. گۆڕەپانەکە فراوان بوو، بەخانووی ڕەنگی قوڕ دەورە دراوە، هەندێکیان بە ڕەسەنایەتی مانەوە و ئاماژەن بۆ ئەوەی خاوەنەکانیان دەیان ساڵ، یان سەدان ساڵ لەمەوبەر چۆن بوون. دیوارەکانی دیکەش داڕمابوون و ناوەوەی سادەیان دەرخستبوو کە تایبەت بوو بەو سەردەمە. ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو ئەوە بوو کە هەندێک لە دیوارەکان بە تایبەت لە پێشەوەی قەڵاکەدا، گەورە بوون بەبێ ئەوەی بەشێک بن لە هیچ شتێک، تەنها ئەوە نەبێت کە بەربەست بوون بۆ بەرپەرچدانەوەی تیر و رم.
لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی ناوەوە کە دەڕوانییە حەوشەی ناوەوە، تابلۆیەک هەبوو کە شیعرێکی لەسەر بوو بە ناوی (سروودی هەولێر)، کە لەلایەن د.عەبدوڵڵا ئاسنگەر نوسراوە و عوسمان موفتی وەرگێراوە

تۆ لای ئێمە وەک باخچەیەک بوویت
داستانی قارەمانان و پیاوە ئازاکان
باوباپیران پێگەیەکی بەرزیان هەیە
سەرچاوەی شانازی بە ناونیشانەکەت
ئەی ئەستێرەیەک کە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە
وە مەبەستی زاهیدەکان بە هەموو ئاراستەکانەوە
وەک چرایەکی بێ یەکسان
بەختەوەر بە نیعمەتێکی زۆر
سەیرکە قەڵا بەرزەکەم
تاج و تەختی خاکە بەنرخەکەم
شوێنی پشوودانی سوڵتانەکانی سەردەمی ڕابردوو
دیکۆراتی نەخشاندنی ئێستا
تۆ کۆشکی سەختی شێرەکان بوویت
پەناگەیەک بۆ نامۆ و دەربەدەرەکان
دڵە ڕاکێشان وەک ژنێکی جوان
تۆ تاجی سەرم بوویت لە بووندا
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، یونسکۆ ئەم قەڵایەی خستە لیستی کەلتوری جیهانی. مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردینە نوێیەکان، بەپێی ئەو پارچە بەردانەی کە لەسەر گردەکەی دۆزراونەتەوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١١٠ هەزار مەتر چوارگۆشەیە، و دەکەوێتە ناوەڕاستی شارەکە بە بەرزی ٣١٥ مەتر. قەڵای داگیرنەکراوی هەولێر بوو لەو قۆناغە مێژووییەدا، شارێکی تەواوەتی لەخۆ گرتبوو. هەروەک یەعقوب ئەلحەمەوی لە کتێبەکەیدا باسی کردووە، موعجەم البڵدان: هەولێر قەڵایەک و شارێکی گەورەیە لە پانایی زەوییەکی بەرفراواندا، قەڵاکە بە بیرە ئاوەکەی ناسراوە، کە گەمارۆی هولاگوی بەسەریدا پووچەڵکردەوە. دانیشتوانەکەی ئاوەکەیان لەم بیرە (کاریز) وەرگرتووە. سەرکردەیەکی مەنگۆلیای نەیتوانوە لەو نهێنییە تێبگات کە دانیشتووانەکەی هێڵی ژیانیان لە کوێوە وەرگرتووە، بۆیە لە دەوروبەری کشایەوە.
منارەی مزگەوتی گەورەی ناو قەڵاکەم بینی لە پشت دیوارەکانەوە بەدی دەکرێت، بەڵام دەروازەی مزگەوتەکە داخراو بوو، لەسەر دەرگاکە تابلۆیەک هەبوو کە چەند بەیتێکی شیعری لەسەر بوو سەبارەت بە مێژووی نۆژەنکردنەوەی، کە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی بوو. چەند بەیتە شیعریک کە لەلایەن زانا ڕەشاد محمد المفتی نوسراون. من وەک چۆن لەسەر تابلۆکە بینیومە:
ئەی مزگەوتی گەورە، سڵاوت لێ بێت
وانە و نەزا لە ئێوەدا بەڕێوەدەچێت
کاتێک خەڵک تۆی بینی کە وێران بووی
هەست و سۆزی وروژاند و بە دیاری بەخشندە بوو
ئەوان تۆیان بردەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان و درەوشایەوە.
بەرەکەتیان پێ ببەخشە، ئەوان ئازان بۆ چاکە
خەوی زراندم کاتێک من پەیوەندیم پێوە کرد
بەشداری دەکات لە گەشەپێدانی ئیسلام
کتێب لە نێوان دوو زماندا
یەکێک لە شوێنی فرۆشتنی پەرتووک و گۆڤار پەویست بوو بەناو ناونیشانی ئەو شتانەی نمایشکرابوون، بەو پێیەی هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی پێکەوە ژیانیان هەبوو. فرۆشیارەکە بە زمانی عەرەبی ڕوون باسی کاڵاکەی لەگەڵ کردین کە هێشتا ئاڵای سپی هەڵنەکردبوو. ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە کوردەکان داوای کتێبی عەرەبییان دەکرد، ئاماژەی بەوەدا کە گۆڤاری ئەلعەرەبی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەگەیشتە دەستیان، بەڵام ئیستا چیتر ناگاتە دەستیان.
کاری دەستی کوردی جێگەی خۆشحاڵی بوو لە دوکانەکانی نزیک کتێبخانەکە. زیاتر لە کارە هونەریەکان دەچوو کە لە ئاوریشم و پشم و دار و مس و کەرەستەی دیکە کە لە دروستکردنی کەلوپەلی کۆندا بەکاردەهێنران، هەندێکیان لەبەر دەکران و هەندێکی دیکەیان بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەکان بەکاردەهێنران.
لە نزیکەوە، یەکێک لە کافتریا کۆنەکان جمەی دەهات، و فراوان بوو و ڕەنگدانەوەی مێژووی دێرینی دیار بوو لە شێوازی تەلار سازییەکەی، و لە دیوارەکانی ناوەوەی کە ئاماژەیان بە دێرینییەکەی دەکرد، کە وێنەی کەسایەتییە ناودارەکان، بە تایبەت ئەستێرەکانی دوێنێ، و شوێنەکان وەک دەیان ساڵ لەمەوبەر، من گەڕامەوە بۆ کاتی شەو کە شوێنەکە دەدرەوشێتەوە بە ئەستێرەکان، و لەگەڵ هاتنی ئێوارەدا جوانتر بوو، لەگەڵ کەمبوونەوەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان، و دوکانەکان دەستیان کرد بە داخستنی دەرگاکانیان، لە کاتێکدا قەڵاکە بە هێمنی ڕووناک بووەوە، گڵۆپێکی نەرم کە وای لێدەکرد کەمێک درەوشاوە بێت وەک ئەوەی وەڵامێک بێت بۆ گۆڕانی ڕۆژ، لە نێوان شەو و ڕۆژدا. هەموو شتەکانی دەوروبەری جلوبەرگی ئێوارانیان لەبەردا بوو، ئەو نافورانەی کە لە گۆڕەپانەکەدا بازیان دەدا، ئەو هەوادارانی شوێنەکەیان پڕکردبوو، هەروەها هەوادارانی “چایخانەی مچکۆ” کە خاوەنەکەی، موحسین مەجید، وەستابوو بۆ پێشوازیکردنمان، ئاماژەیان بە وێنەکانی سەر دیوارەکان دەکرد، دەیانگوت وێنەی نووسەر و بیرمەندانی هەولێرن، لە کاتێکدا دەنگی ئوم کولسووم شوێنەکەی زیندوو کردبوۆوە بە خۆشی، بۆیە نزیک بوو هەست بە ڕیتمی کافێکانی میسری بکەین وەک ئەوەی لە ئەلحوسێن بین و نانی بەیانی “قاوەی تورکی” لەگەڵ “چای کوشەری” بگۆڕینەوە. ئێمە بە ڕیتمی ئاوازەکانی ڕیاز ئەلسونباتی گۆرانی دەڵێین.
موحسین مەجید دەڵێت قاوەخانەکەی لە باوکیەوە بۆ ماوەتەوە کە لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی پێکردوە، پرسیارم لێکرد دەربارەی "مەزاج" و گۆڕانکارییەکانی بەدرێژایی ساڵان، ئەویش پێی وتم کە نەوەی نوێ تا ئێستاش زۆر سەردانی کافتریا کۆنەکان دەکەن، و هیچ ترسێک لە کێبڕکێی براندە نێودەوڵەتییەکانی قاوە نییە. گەنجانی ئەمڕۆ بە بڕێکی زۆر چای داوا دەکەن، هەندێکجاریش لە یەک کاتدا چوار یان پێنج کوپ دەخۆنەوە.
پێشنیاری “چای لێمۆی” کرد کە بخۆینەوە بۆ ئێوارە جوانەکەی “کوردی”مان، پڕ لە وردەکاری زۆر. دوای ئەوە دەتوانین بچینە ناو ئەو ڕێڕەوی لاوەکییەوە، کە بازاڕی بچووک پێکدەهێنن کە جوانیەکانیان لە کەوانە و ڕەنگەکانەوە درێژ دەبێتەوە، بە ڕەنگی ڕووخسار و مۆدەکاندا تێدەپەڕێت و بە جۆرەکانی شیرینی نمایشکراو ناوەستێت، بەلکو جەرەزات کە تازە دەردەکەون. تۆی ڕێبوار دەبێت خۆت بەدوور بگرێت لە وتنی "نا" بەو شتەی کە پێشکەشت دەکرێت بۆ تامکردن، چونکە گرنگترین شت توانای تۆیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو توخمە شەرمەزارییەی کە تامی هەموو ئەوانەت کردووە... ئایا ڕووخسارت هەیە کە دڵی ئەو کەسە خۆش نەکەیت کە ڕێزی لێ گرتوویت، تەنانەت بە کڕینی کەمێک لە کاڵاکانیشی؟!
شەقامی ئیسکان
پێشنیاریان بۆ کردین کە ئێوارە پیاسەیەک بە درێژایی شەقامی ئیسکان کە نزیکەی کیلۆمەترێک درێژ دەبێتەوە و لە هەردوو لا دوکان هەیە کە زۆربەیان چێشتخانەن بکەین.
لەسەر ئەو شەقامە ژیانی مرۆڤەکان دەبینیت، وردەکارییەکانی ڕۆژانەیان، هەندێک لە داب و نەریتەکانیان. شوێنێکی دڵخۆشکەر بوو کە کەس بێزار نەدەبوو، بەتایبەتی ئەو کەسەی کە بە چاوی ڕێبوارێک دەبینێت، کاتێک بەلای ڕاست و چەپەوە بەدوای ڕووداوەکانی ژیاندا دەگەڕێت کە ئەم کەسانە پێیدا تێدەپەڕن. چێژەکە زیاتر دەبێت کاتێک گوێت لە زەنگی زمانێکی تر دەبێت، کەمێک یادەوەریت بەدەست دەهێنیتەوە. تۆ لە بەشێکی ئەم عێراقە گەورەیەدایت، تەنانەت ئەگەر ئاڵاکە بە سێ ڕەنگەکەیەوە (لە سەرەوەی سوور، و لە خوارەوەی دوو ڕەنگی سپی و ڕەش و لە ناوەڕاستیشدا خۆرێکی گەورەیە) ئاڵایەک کە خۆری هەڵهاتن بە ڕەنگی سێیەم کە سەوزە، لەبەردەم چاوتدا دووبارە دەبێتەوە. ئاڵای کورد بوو.
ڕۆیشتن بە شەقامی ئیسکان، لە ڕوانگەی منەوە، بەهۆی ئەو جیاوازییانەی کە پێشتر نەمبینیبوو، خۆش بوو. بەگشتی چێشتخانەکان لە پشتەوەی چێشتخانەکە، دوور لە چاوی کڕیارەکان، چێشتلێنانەکانیان بە کوڵاو دەهێڵنەوە. بەڵام لەم شەقامەدا سۆپاکان ڕاست لە پێشەوە بوون، بەشێک لە مافی ڕێگەی خەڵکیان داگیرکردبوو. مەنجەڵە زەبەلاحەکان کە بەلای منەوە لە مەلەوانگەی بچووک دەچوو، سەری مەڕ و مانگایان دەکوڵاند بۆ لێنانی ژەمە بەناوبانگەکەی "باجە"، کە خەڵکی بەغداش دەیزانن. لەم نێوەندەدا خەڵکی شام بە چێشتخانەکانیانەوە بە هەمان شێوە بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد
شاشەی تەلەفزیۆنی زۆربەی ئەو چێشتخانە و کافێیانەی ڕوویان لە شەقامەکە کردبوو (هەموو شتێک ڕووی لە شەقامەکە کراوە) هەموویان یەک دیمەن بوون، یارییەکی تۆپی پێ بوو، بەڵام هۆڵەکانی شوێنەکان خەریک بوو لە دوکەڵی نێرگەلەدا بخنکێن، تا کاتێک کە کاتژمێر دەی ئێوارە لێیدا چێشتخانەکان بە زۆر کورسییەکان لەسەر شەقامە قیرەکە بڵاودەکردەوە،و ئۆتۆمبێلەکانی دیکەش ناچار بوون دوور بکەونەوە، چونکە شەقامەکە قەڵەبالغ دەبوو بە تایبەت لەو شەوانەی کە جەژن بەدوایدا هات.
منارەیەکی مزگەوت هاوتەریبە لەگەڵ بازاڕەکەدا، بەرزیەکەی بەزەحمەت گوزارشت لەوە دەکات کە لە مزگەوتەکە لەبەردەم چاوماندا ماوەتەوە. لە دوورەوە تاوەرێکی مۆدێرن دەڕوانێت. پاسەوانەکە دەڵێت بەرزییەکەی نزیکەی پەنجا نهۆمە. پرسیارم لێکرد دەربارەی سەرکەوتن بۆ لوتکە، وتی پارەیەکی تێدەچێت. نەیتوانی وەڵامی پرسیارەکەم بداتەوە: چیم هەیە بۆ سەرکەوتن؟!
لە ڕێگای دەرچوون لە ناوچەکە، بیرکردنەوەکان لەسەر ئەم پەڵە زەوییە، لە کاتێکدا هەورەکان لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانی سوجدەیان دەبرد و فراوانی سەوزی هەردوو لای شەقامەکە دەستی کرد بە وەرگرتنی تیشکی خۆر کە لە ڕۆژێکی نوێدا هەڵهاتبوو، لەگەڵ خۆرێکی دیکەی هەڵهاتن لە ناوەڕاستی ئاڵای ناوچەکەدا بە سێ ڕەنگەکەیەوە کۆبووەوە.
ڕێگاکە دەمانباتە پایتەختی ڕەشید بەغدا، مێژوویەکی دوورودرێژی ململانێ و نیشانە لەسەر خاکێک کە پێدەچێت یەک بێت... پاشان دەنگی شاعیرەکەیان شێرکۆ بێکەس لە شیعری “جەستەبوونەوە”دا دێتە لام:

 

(*)

وەرگێران

– گۆڤاری العربی کویتی ژمارە ٧٩٧ مانگی نیسان ٢٠٢٥

هەولێر، شاخەکان لەگەڵ هەوری باکووردا یەکدەگرنەوە
هەولێر، شاخەکان لەگەڵ هەوری باکووردا یەکدەگرنەوە
Top