هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون

هەنگاوەكانی  خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون

تای خوێنبەربوون Hemorrhagic fever نەخۆشییەكی ڤایرۆسیی كوشندەیە، ڤایرۆسەكە بە شێوەیەكی سەرەكی تووشی ئاژەڵ و قرتێنەرەكاندا دەبێت كە بە بەركەوتنی ڕاستەوخۆ یان گازی مێشولە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی تێكدانی بۆڕییەكانی خوێن و خوێنبەربوونێكی سەخت و تا ئێستا چارەسەری یەكجارەكیی بۆ نەدۆزاوەتەوە. دەتوانین بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك خۆمان لە تووشبوون بپارێزین، كە بریتین لە: وەرگرتنی ڤاكسینە بەردەستەكان بۆ چەند جۆرە ڤایرۆسێكی تای خوێنبەربوون، وەكو ڤایرۆسی ئیبۆلا و زەردەتا Yellow fever بۆ ئەو كەسانەی ئەگەری تووشبوونیان لێ دەكرێت، كۆنتڕۆڵكردنی مێشولە و جاڵجاڵۆكە بە بەكارهێنانی دەرمانی دژە مێشوولە و مێرووەكان هاوكات لەگەڵ بەكارهێنانی تۆڕی تایبەت بە پەنجەرەكان، پاراستنی ماڵەكان لە گەیشتنی قرتێنەرەكان وەكو مشك و جورج، دووركەوتنەوە لە بەركەوتن بە كەسانی تووشبوو، هەروەها دووركەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی نەبرژاو.

 

Top