چێوەی كەمەر پەیوەندیی بە نەخۆشیی دڵ و شەكرەوە هەیە!

چێوەی كەمەر پەیوەندیی بە نەخۆشیی دڵ و شەكرەوە هەیە!

پێوانەی چێوەی كەمەر Waistline پەیوەندیی بەهێزی بە تەندروستییەوە هەیە، هەر چەند پێوانەی كەمەر گەورەتر بێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو زیاتر دەبێت. پێوانەی كەمەر یەكێكە لە كلیلەكان بۆ پێشبینیكردنی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو. بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO پێویستە كە پێوانەی كەمەر لە پیاودا هەرگیز لە 94 سم زیاتر نەبێت و لە ئافرەتیشدا لە 80 سم زیاتر نەبێت. كۆبوونەوەی چەوری لەناوەوە و لە دەوری سكدا بە چەوریی هەناو ناسراوە، كە هەندێكی لەژێر پێستدا جێگیر دەبێت، بەشەكەی دیكە لە دەوری ئەندامەكانی هەناودا كۆدەبێتەوە Visceral fat و هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لەگەڵ پەیدابوونی بەرگریی خانەكان بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین كە زۆ نزیكە لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو.

 

Top