ترەمپ ڕەتکردنەوەی وەرگرتنی فڕۆکەی 400 ملیۆن دۆلاری قەتەر بە گەمژەیی ناودەبات
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی رەخنەکانی وەرگرتنی فڕۆکەیەکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری لە قەتەرەوە، گوتی: تەنها "گەمژەیەك" دەتوانێت دیارییەكی لوم جۆرە ڕەت بکاتەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی ئەو رەخنانەی کە گوایە قەتەر فڕۆکەیەکی گرانبەها بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار وەک دیاری پێشكەش كردووە، گوتی "تەنها گەمژە دەتوانێت ڕەتی بکاتەوە."
هەروەها ترەمپ گوتی: بۆچی دەبێت سەدان ملیۆن دۆلار لە پارەی باجدەران خەرج بکەین بۆ کڕینی « ئایر فۆرس یەک » لەکاتێکدا حکومەتێک بەخۆڕایی پێمان دەدات؟
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیالدا ئاماژەی بەوەشکردووە، كە قەتەر ئەم دیارییە 400 ملیۆن دۆلارییە پێشكەش دەكات بە هێزی ئاسمانیمان نەک من.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر پەیامنێرێک پرسیاری ئەوەی لێکردبوو كەلە کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەیدا چی لەم فڕۆکەیە دەکات لە وڵامدا بە تۆنێکی توندەوە گوتبووی، " دەبێت شەرم بکەیت لە پرسیارێکی لەو شێوەیە، فڕۆکەکە دەبەخشرێتە نووسینگەی ئەرشیف و دیارییەکانی سەرۆکایەتی ".
سەرچاوەکان پێشتر ڕایانگەیاند: "سه ڕۆکی تەمەن 78 ساڵەی ئەمریکا بە جددی ئامادەیە ئەم دیارییە گرانبەهایە قبوڵ بکات و گوێ لە ڕەخنەکان ناگرێت، نەلەوانەی گلەییان له پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ حەماس هەیە و نە ئەوانەی قبوڵکردنی ئەم دیارییه لەلایەن سەرۆک کۆمار بەنا دەستووری دەزانن".
ترەمپ لە 13ی ئایارەوە گەشتێکی چوار ڕۆژەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد، کە سەردانەکانی بۆ وڵاتانی سعودیە و قەتەر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەخۆدەگرێت.
ئامانجی سەرەکی ئەم گەشتە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ئابووری گەورەیە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە ماوەی گەشتەکەدا، لەوانەیە ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر گفتوگۆ بکات لەسەر وردەکارییەکانی بەخشینی فڕۆکەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل
