زاخۆ دەیەوێت تیپەكەی بەهێز بكاتەوە

زاخۆ دەیەوێت تیپەكەی بەهێز بكاتەوە

زاخۆ دەیەوێت تیپەكەی بەهێز بكاتەوە
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی زاخۆ یەكێك بووە لە تیپە بەهێزەكانی خولی بژاردەكانی عێراقی لەگەڵ دەستپێكی ئامادەكارییەكانی یانەكەش تیپەكە چەندین یاریزانی ئەستێرەی لە تیپەكە كۆكردەوە بە سەرپەرشتی تەلال بەلوشی ڕاهێنەری قەتەری، بەڵام لە یارییەكانی ڕابردووی یانەكە ئاستی یانەی زاخۆ دابەزیبوو بە جۆرێك هیچ یارییەك بە سوودی یانەی زاخۆ تەواو نەدەبوو، بۆیە ڕاهێنەری تیپەكە دەستی لە مەشقی یانەكە كێشایەوە، كارگێڕیی یانەی زاخۆ بە زوویی گرێبەستیان لەگەڵ عەبدولغەنی شەهد ڕاهێنەری دیاری عێراقی مۆركرد بۆ ئەوەی هەر چی زووە یانەكە ئەو قۆناغە سەختە تێپەرێنێـت و بگەرێتەوە نێو كەش و هەوای یارییەكان ئاستی تیپەكەش بەرز بكەنەوە، كارگێڕیی یانەی زاخۆ هەموو خەونەكانی ئەوەیە ئەم وەرزە ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت بە هۆی ئەوەی پارەیەكی زۆری خەرج كردوە بۆ سەرخستنەوەی تیپەكە بۆ یەكەمی ریزبەندی یانەكان و بەشداری كردنی لە خولەكانی دەرەوەی عێراقی، بۆیە لە ئێستادا یاریزانان و ڕاهێنەری تازەی یانەكە هەوڵەكانیان چر كردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی تیپەكە باشتر بكەن و تیپەكە بگەرێنەوە نێو خانەی كێبڕكێیەكان لە سەر پلەكانی پێشەوە.

 

Top