خەونی هەموو یاریزانێكی كوردە بتوانێ‌ لە پاڵەوانێتیە جیهانییەكان بەشدار بێت

خەونی هەموو یاریزانێكی كوردە بتوانێ‌ لە پاڵەوانێتیە جیهانییەكان بەشدار بێت

مەبەست فایەق یاریزانی كاراتێ یانەی هەڵبژاردەی عێراق

خەونی هەموو یاریزانێكی كوردە بتوانێ‌ لە پاڵەوانێتیە جیهانییەكان بەشدار بێت
یانەكانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی گرنگی زۆر بە یارییە تاكییەكان دەدەن و ئەنجامی شایستەیان لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئاسیا و عێراق و كوردستانیش بەدەستهێناوە، گەنجانی شاری سلێمانی ماوەیەكی زۆرە ڕوویان لە یارییە جەنگییەكان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لە سەر عێراق و دەرەوەش تۆماربكەن، یاری كاراتێ بوویتە دڵخوازی گەنجانی ئەو شارە چەندین یاریزانی بەتوانا گەیشتوونەتە ریزی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق، یەكێك لە یاریزانەبەتواناكانی شاری سلێمانیش كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكان و هەڵبژاردەی عێراقی ئەویش یاریزان مەبەست فایەق-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 1997ی پارێزگای سلێمانییە و ماوەی چەندین ساڵە لە تیپی كاراتێ‌ یانەكانی سلێمانی و هێرش و زانكۆی سلێمانی و سەرچنار و هەڵبژاردەی عێراقی یاری كردوە ، گۆڤاری گوڵان چەند پرسیارێكی ئاراستەكرد، ئەویش وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.تاچەند ھاوکائەگەر شتێکت
*وەكو گەنجێك چی وای لێ كردیت بچیتە نێو جیهانی وەرزشی؟
- لە بەر ئەوەی لە منداڵیەوە خولیای وەرزشم هەبووە.
* یاری كاراتێت وەكو حەز یان بۆ بەرگری كردن هەڵبژاردوە؟
- لە بەر ئەوەی خولیای هونەری جەنگیك هەیە، وە كاراتێش بە شێكە لە هونەرە جەنگییەكان.
*هەست ناكەی یارییەكی زیاتر شەڕانگێزیت هەڵبژاردوە؟
- چونكە هەڵبژاردەی خۆم بووە هەر چەند قورسیش بێ ئامادەم بەڕەنگاریی ببمەوە.
*یاری كاراتێ چ ئاستێكی تێپەڕاندوە لە كوردستان؟
- پڕۆفیشناڵە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشكەوتندایە.
*چی بكرێت باشە بۆ بەرەووپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە؟
- هاوكاری ماددی یاریزانان بكرێت تا بتوانێت بەشداری زۆرترین پاڵەوانێتیە جیهانییەكان بكات.
*زۆر جار گوێ بیستی ئەوە دەبین دەڵێن یانەكانی كوردستان تیپی یاری كاراتێیان پشتگوێ خستووە؟
- هەر یاری كاراتێ نییە هەموو یارییە تاكییەكانیان پشتگوێ خستووە لە بەر خاتری تۆپی پێی، ئەوەش بە سوودی وەرزشی نابینم.

*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە وەرزشكارێك؟
- ئەو توانای هەمە بتوانم خزمەتی یاریزانی پێبكەم بۆ ئەو ڕێگایەی من بڕیومە بتوانم هاوكاری بم تا ئەو زیاتر ببڕێ.
*سەركەوتن چ مانایەك دەبەخشێ‌ لای تۆ؟
- دڵخۆشی ئەو ئارەقەی كە ڕشتوومە بە هەدەرنەچێ، توانیومە بەرووبوومەكەی ببینم.
*كێ بە ڕكابەری خۆت دەزانی ؟
- هەر كەسێك بێتە یاریگاوە یاریم لەگەڵ بكات ئەو ڕكابەری منە.
*هیواو ئاواتت وەكو وەرزشكارێك چیە لەم یارییە؟
- خەونی هەموو یاریزانێكی كوردە بتوانێ‌ لە پاڵەوانێتیە جیهانییەكان بەشدار بێت و ئاڵای كوردستان بەرز بكاتەوە
* بۆچی یاریزانە كوردەكان بیرتان نەكردۆتەوە تیپێك بەناوی كوردستان دروست بكەن؟
-ئەو كارە لە ئەستۆی یەكێتی ناوەندی كاراتێیە من وەكو پاڵەوان ناتوانم یاریزانان كۆبكەمەوە.
*هیچ یانەیەك داوای گرێبەستی لێت نەكردووە؟
- بەڵێ هەبووە، بەڵام من پەیوەست بوونەكەم پێ قبوڵ نەكراوە.

*كێ بەهاوكار و پاڵپشتی خۆت دەزانی؟
- خانەوادەكەم بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكار بووینە.
*ئەگەرلە كۆتایدا شتێكت ماوە ؟
- سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ خزمەتی بەردەوامی یاریزانانی شارەكانی كوردستان.

Top