بۆچی یاریزانانی بارسێلۆنا توانای جەستەیی وا بەرزیان هەیە؟

بۆچی یاریزانانی بارسێلۆنا توانای جەستەیی وا بەرزیان هەیە؟

بۆچی یاریزانانی بارسێلۆنا توانای جەستەیی وا بەرزیان هەیە؟
چۆن قەرەبووی ئەم وەزەیە دەکەنەوە کەوا بەکاریان هێناوە ؟
چۆن داتای ئەو هەموو ڕاکردنە کۆدەکرێتەوە و شیکاری بۆ دەکرێت؟
چۆن شێوازی چاکبوونەوە و جۆرەکانی خۆراک... هتد بۆیان دیار دەکرێت؟
فەرحان جبرائیل عەلی
بە دڵنیاییەوە خوێنەری بەڕێز، دەتەوێ بزانی چۆن یانەی بارسا خۆی بۆ یارییەکان ئامادە دەکات، کەوا هەندێکجار لە هەفتەیەک دوو یاری ئەنجام دەدات، یاریەکانیش لە پڕێسێکی بەرز ئەنجام ئەدەن، ئەم عەسا سحراویە ئامێرێکە کە بە درێژایی ڕۆژ و شەو یاری و مەشقەکان ... بەدواداچوون بۆ باری فیزیۆلۆژی یاریزانەکە دەکات، وەهەروەها چاودێری جەستەی یاریزانەکە دەکات وە پێویستی بە چییە بۆ دیاریکردنی جۆری گونجاوی ڕاهێنانەکان، هەروەها شێوازەکانی چاکبوونەوە و کوالێتی خۆراک، هەروەها کارکردن لەسەر چاکبوونەوەی خێرای یاریزان لە پێیەکان.
ئەم هەموو کارکردنە لە ڕێگەی کاتژمێرێکەوە ئەنجام دەدرێت کەوا لە قۆڵی سەرەوەی یاریزانەکانەوە یاخود زەندی بەستراوەتەوە، کە هەموو داتاکان لە کاتی کارکردنی جەستەدا لە ماوەی 24 کاتژمێر تاکو یەکهەفتە تۆمار دەکات.
لەبەرامبەردا کۆمەڵێک پسپۆڕ ئەم زانیاریانە دەنووسنەوە و شیکارییان بۆ دەکەن و ئەنجامەکان بۆ ئەم زانیاریانە دەنوسنەوە، لە ڕێگەی ئەمەوە ستافی تەکنیکی و پزیشکی کار بۆ دیاریکردنی جۆری ڕاهێنانەکان و شتی تر دەکەن، ئەم ئامێرەش پێی دەوترێت WHOOP.
گرنگترین ڕۆڵ و تایبەتمەندییەکانی WHOOP:
1. چاودێریکردنی فشاری دەروونی: WHOOP بەدواداچوون بۆ چڕی چالاکییە جەستەییەکانت دەکات بە درێژایی ڕۆژ و لە کاتی ڕاهێنانەکاندا، ئەم "هەڵسەنگاندنی فشار" یارمەتی وەرزشوانان (یان ڕاهێنەران) دەدات لەوە تێبگەن کە چەندە سترێسیان لەسەرە، ئایا زیادەڕۆیی لە ڕاهێنان دەکەن، یان ئەگەر ئاستی هەوڵەکانیان لە سنووری گونجاودایە.
2- شوێنپێهەڵگرتنی(تتابع) خەو: یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی WHOOP شیکاری وردی خەو دەکات، بەدواداچوون بۆ خولەکانی خەوی (REM، خەوی قووڵ، خەوی سووک) دەکات، وەهەروەها ماوەو تێکچوونەکانی خەو دەکات، بۆ ئەوەی تێڕوانینێک بۆ کوالیتی خەو دابین بکات، WHOOP ئەم زانیاریانە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بزانێت کە تۆ چەندە باش پشووت داوە و جەستەت چەندە ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری دەروونی لە ڕۆژی دواتردا.
3. بەدواداچوون بۆ چاکبوونەوە: WHOOP نمرەی چاکبوونەوەی ڕۆژانە بە یەکخستنی زانیاری لەسەر گۆڕانی لێدانی دڵ (HRV)، لێدانی دڵی پشوودان (RHR)، و ئەدای خەوتن حیسابی بۆ دەکات. ئەم نمرەیە نیشان دەدات کە جەستەت چەندە باش لە فشاری پێشووت چاک بووەتەوە و ئایا ئامادەی ڕاهێنان یان ڕکابەری ئەنجام بدەی.
4. چاودێری لێدانی دڵ: WHOOP بەردەوام چاودێری لێدانی دڵت دەکات لە کاتی پشوودان و چالاکییەکان، ئەمەش تێڕوانینێکی بەنرخ دەدات لەسەر لەشجوانی دڵ و خوێنبەرەکانت و فیدباکێکی دەستبەجێ دەدات لە کاتی یارییەکان یان ڕاهێنانەکاندا.
5. پێشنیاری کەسی: WHOOP تەنها داتای خاو دابین ناکات، بەڵکو پێشنیاری کەسی دەدات لەسەر ئەوەی کەی پێویستە هەوڵەکانت زیاد بکەیت و کەی پێویستە پشوو بدەیت، پێشنیاری ئەوە دەکات کە چەندە پێویستت بە خەوتنە، ئامانج لە چ ئاستێکی چالاکییەکانە و چۆن چاکبوونەوە بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەببەیت.
ئەم ئامێرە لە پشت ڕاکردنە زۆرەکەی یاریزانانی بارسایە، بۆ نمونە لە یاری ئینتەر و بارسا، پێدری 15کم لە یاریەکە لەنێو یاریگا ڕایکردبوو.

Top