هەروەها هیندستان و پاکستانیش دەستبەجێ هەواڵی ئاگربەستەکەیان پشتڕاست کردەوە.
ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان هیندستان و پاکستان
دوای ئاڵوگۆڕی مووشەک و پێکدادانی توندی سنوورەکان، هیندستان و پاکستان ڕێککەوتن لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ و تەواوەتی ڕۆژی شەممە 10ی ئایار.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە ڕێککەوتنەکە لەلایەن واشنتۆنەوە ئەنجامدراوە، هەرچەندە نیودەلهی جەخت لەوە دەکاتەوە کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسلام ئاباد کراوە.
شایانی باسە لە دوای ئەو ڕێککەوتنە، هیندستان و پاکستان یەکتریان تۆمەتبار کردووە بە پێشێلکردنی ئاگربەست، بەڵام پاکستان ڕایگەیاندووە، کە سەرەڕای پێشێلکارییەکانی هیندستان هێشتا پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
