لێبوردەیی وەک گوتاری هەمیشەیی کوردایەتی

لێبوردەیی وەک گوتاری هەمیشەیی کوردایەتی

لە دیدارەکەی دا سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ کەناڵی شەمس، ڕەگ و ڕیشەی خەباتی کوردی وەبیرهێنایەوە، کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە لە سەر دەستی شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەستی پێکرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون ڕێکەوت و دیاری نەبووینە، بەڵکو بەرهەمی قوربانیدانی نەتەوەیی بووە.
جەنابی سەرۆک ئاماژەی بەوەدا کەخەڵکی کوردستان سەرەڕای ئەو هەموو ناخۆشی و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوه، بێ ئومێد نەبووە، بەڵکو بەئیرادەیەکی بەهێز و نەچەماوە ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان بۆتەوە، تا ئەو ئازادی و سەقامگیرییەیان بەدەستهێناوە.
سەرۆک بارزانی دیدگایەکی هاوسەنگی خستەڕوو، کە ڕەنگدانەوەی پرەنسیپێکی پتەو بوو بۆ کوردستان، فەرموویان ئێمە داکۆکیکاری ئاشتیین، بەرژەوەندی گەلەکەمان دەپارێزین، هەوڵدەدەین پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەمووان دروست بکەین، بەبێ ئەوەی سازش لە سەر مافە دەستوورییەکانمان بکەین، دەتوانین بڵین ئەم چاوپێکەوتنەی جەنابی سەرۆک بانگەوازێک بوو بۆ بنیاتنانی ئایندەیەک کە تێیدا مرۆڤ و مافەکانی ڕێزی لێ بگیرێت، بەبێ گوێدانە ڕەگەز و ئایین. کڕۆکی ئاخفتنەکانی سەرۆک بارزانی ئەوەمان پێدەڵێت، کە لێبوردەیی کلتورێکی هەمیشەییە، کە گەلی کوردستان ئایندەی خۆی لەسەر بنیات دەنێت.

 

Top