لە گرژییەوە بۆ لێکتێگەیشتن: ئاستەنگەکان و ئاسۆی پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا

لە گرژییەوە بۆ لێکتێگەیشتن: ئاستەنگەکان و ئاسۆی پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا

From Tension to Understanding: Challenges and Prospects of Iraqi Syrian Relations

سەنتەری ئیمارات بۆ سیاسەت

(*)

ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا بووەتە هۆی سەرلێشێواوییەکی بەرفراوان لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سووریادا کە تا ساڵانی ڕابردوو لە چوارچێوەی میحوەری ئێران بەڕێوەدەبرا و  لەلایەن گروپە چەکدارەکانی لایەنگرانی ئێران لە عێراقەوە سەرپەرشتی دەکران. بەڵام مەلەفەکە لەگەڵ پێشهاتە یەک لە دوای یەکەکانی سوریادا لە دوژمنایەتی ڕاگەیەندراوەوە بۆ گۆڕانکاری و لەخۆ گرتنی ئەفسەران و بەشێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ڕژێمی ئەسەد و ڕەتکردنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ سەرۆکی نوێی سوریا، ئەحمەد ئەلشەرع و حکومەتەکەیدا جوڵەی بۆ کردنەوەی دەرگای دیپلۆماسی و کۆبوونەوەی هاوبەش کە بەشێک لە گرژیەکانی پەیوەندییەکانی ڕەواندەوە، بەڵام هێشتا ناتوانن ئەو کەشوهەوای بێمتمانەییە بڕەوێننەوە کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژتر بەردەوام بێت، گەشێکی نوێ بەرەرنگاربوونەوەی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروستکردووە، سەرەڕای ئەوەی توانای پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاستێکی باشتر.

گرفتەکانی عێراقی- سوری

پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا سەقامگیرییەکی ئەوتۆی بەهرەمەند نەبووە. بەڵام دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، لە رکابەریی نێوان هەردوو لقی پارتی بەعس کە دەیان ساڵ حوکمڕانی هەردوو وڵاتیان کردبوو، گۆڕا بۆ ڕۆڵێکی هاوبەشی نێوان سوریا و ئێران کە هەردووکیان هاوپەیمانن، لە عێراق پەراوێزی بوونی هێزەکانی ئەمریکا ئێران هێزە شیعەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، سوریاش گروپە سوننەکان و ئەوانەی لە دەستی حزبی بەعس و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان هەڵدێن.

هەرچەندە ئەم دابەشبوونە پێکهاتەی شیعەی عێراقی ڕازی نەکرد- نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٩دا سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکرد و ڕژێمی سوریای تۆمەتبارکرد بەوەی کە پشتیوانی تیرۆر دەکات لە عێراقدا- ئەمە نەبووە هۆکاری ئەوەی عێراق بە فەرمی بەشداری بکات لە ڕێگەی حکومەت، و میلیشیاکان لە پشتیوانیکردنی ڕژێمی ئەسەد و ڕێگریکردن لە ڕووخانی کاتێک ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ساڵی  ٢٠١١سەریهەڵدا.

لەو کاتەوە پەیوەندی نێوان عێراق و سوریا لەلایەن شانەیەکی ئەمنیەوە بەڕێوەدەبرێت کە ئێران و ڕوسیا سەرپەرشتیان دەکرد، ئەم شانەیە جموجۆڵ و لۆجستی میلیشیا عێراقییەکان و ئەندامانی حزبوڵای لوبنانی لەسەر زەوی ڕێکخست، هەروەها پاڵپشتی دارایی پێویستی بۆ بەردەوامیی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی دابین دەکرد. تەنانەت مەلەفی فەرمی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە واتایەکی ئەمنی بەردەوام بوو لە بەڕێوەبردن، کە بە درێژایی ماوەی دوای ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی، فالح ئەلفەیازەوە سەرپەرشتی دەکرا، لە کاتێکدا دەزگا دیپلۆماسییە فەرمییەکان پاشەکشەیان کرد وەک سێبەریان لێهات.

ئەم واقیعە شرۆڤەی ئەو سەرلێشێواوی و پچڕانە دەکات کە بازنەکانی عێراق لە وەسفی پەیوەندییەکانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەستبەسەرداگرتنی دیمەشق لەلایەن هیزەکانی دەستەی تەحریر شام و هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تووشی بوون. ئەمە جگە لە پێشهاتە خێراکان کە بە ڕاگەیاندنی ئەحمەد ئەلشەرع وەک سەرۆکی سوریا گەیشتە لوتکە، مەسەلەکە تەنیا بەو گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییە خێرایەی کە بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە سەپێنراوە، چ لەسەر ئاستی هەڵوەشاندنەوەی میحوەرەکەی ئێران یان پچڕانی پردی بەناو “هیلالی شیعی” سنووردار نییە، بەڵکو لەوە زیاتر درێژدەبێتەوە بۆ سەرلێشێواوییەکی گشتی سیاسی و حکومی عێراقی لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و لێکدانەوەی گۆڕاوەکاندا، ئەم سەرلێشێواوییە زۆری نەخایاند، چونکە پێدەچوو گۆڕانی سوریا بە زۆر خۆی بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا بسەپێنێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی دوای ڕژێمی ئەسەد لە سوریا و دوای دابەزینی رۆلی ئێران بەسەر دیمەشقدا، جا چ لەگەڵ گروپە دەسەڵاتدارەکانی ئێستا یان بەبێ ئەوان.

لەڕاستیدا هەڵوێستەکانی عێراق لە بایکۆت و ئیدانەکردنی ڕژێمی نوێ لە سوریا، هۆشداریدان لە کۆمەڵکوژی  شیعە و عەلەوییەکان کە لەوێ دەکەنە ئامانج و میلیشیاکان کە هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتدارانی سوریا دەکەن گۆڕاون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەڵوێستێکی میانڕەوتر هەبێت، بەغدا پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کرد، دواتر کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەلشەرع لە دەوحە، بە ناوبژیوانی قەتەر. پێش ئەمەش، حەمید ئەلشەتری، بەرپرسی هەواڵگری عێراق کە بەم دواییە دەستنیشانکرابوو، کە ئەزموونی چاودێریکردنی مەلەفی سوریای هەیە، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەلشەرع کۆبووەوە. شەرع هەروەها پێشوازی لە خیمس ئەلخەنجەر، سیاسەتمەداری سوننە نزیک لە تورکیا و عیزەت ئەلشەبەندەر، سیاسەتمەداری شیعەی نزیک لە ئێران کرد کە هەردووکیان لە سودانی نزیکن  لەگەڵ گەڕانەوەی لە دەوحە، ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی هێزە شیعەکان بووەوە کە لە میدیاکان باسیان لێوەکرد.

هەنگاوەکانی ئەم دواییەی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا کە تا ئێستا وەک پرسێکی زۆرینەی ئەمنی ماوەتەوە، لە ئەلفەیاز بۆ ئەلسودانی و ئەلشەتری گواستراوەتەوە. بەڵام ئەم گواستنەوەیە واتایەک هەڵدەگرێت کە دەوڵەت لە پێشەنگی پرسەکەدا دادەنێت بەسەر میلیشیاکاندا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەلسودانی چاوپۆشی لە بانگەوازەکانی سەرکردەکانی میلیشیاکان کرد بۆ بایکۆتکردنی دۆخی نوێی سوریا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەلشەرع تۆمەتبارە بە تیرۆر و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراوە، لەبری ئەوە ئەلسودانی هەڵبژارد پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەلشەرع بکات و بانگهێشتی بکات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەغدا لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا.

 

بەرەنگاریەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان

پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا، لە هەلومەرجی ئێستادا، ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبنەوە کە پەیوەندییان بە گومانی یەکتر و توخمە هەڕەشەییەکانی هێشتا شاراوەن دەتوانرێت هەندێک پرس وەک هۆکاری بنەڕەتی لەم ڕووەوە دەستنیشان بکرێت، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

یەکەم: کاریگەرییەکانی ئەمنی:

ئەم دوو وڵاتە توانای کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی یەکتر هەیە، عێراق کە سنوورێکی هاوبەشی نزیکەی 600 کیلۆمەتر لەگەڵ سوریا هەیە، کاریگەری ڕاستەوخۆی ئەمنی هەیە، دیارترینیان ئەو گروپە چەکدارانەن کە لە ناوخۆی سوریا شەڕیان کردوە و ئەزموونێکی بەرفراوانیان هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ جوگرافیای سوریا و هەمەجۆریی دیمۆگرافیای سوریا ئەم گرووپانە ئێستا لەسەر سنووری هاوبەش لە ژێر چەتری هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەریدا ئامادەن. لە لایەکی ترەوە زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق دەیان ئەفسەری باڵای سوپای پێشوو و دەزگا ئەمنییەکانی سوریا و هەروەها سەرکردەکانی پارتی بەعسی سوریای لای خۆی داڵدا داوە و ئەمانە تاوەکە ئیستاش پەیوەندی و کاریگەرییان لە چوارچێوەی سوریادا هەیە و دەتوانن مەترسییەکی بەرچاو بۆ سەر دۆخی ئێستا دروست بکەن. دەکرێ بڵێین توانا سەربازییەکانی عێراق لە بەرژەوەندی ئەودایە، جا لەڕێگەی هێزە فەرمییەکانەوە بێت یان ئەو کوتلە چەکدارانەی کە بەئەزموونتر و پڕچەکدارترن، ئەمە جگە لەو ئەزموونەی کە لە شەڕی داعشدا بەدەستیان هێناوە.

لەبەرامبەر دا  سەرەڕای ئەوەی سەردەمێکی نوێ لە سوریا لەئارادایە، بەڵام کاریگەرییەکی بەرچاوی ئەمنی هەیە لە چوارچێوەی عێراقدا، زۆرێک لە گروپەکانی هیئەت تەحریر شام کە جەبهەت نوسرە سەرۆکایەتی دەکات، پێشتر شانبەشانی کوتلە چەکدارەکانی سوننە و قاعیدە و دواتر داعش شەڕیان کردووە. بەشێک لە سەرکردە ئەمنییەکانی ئێستای ناو فراکسیۆنەکانی سوریا هاووڵاتی عێراقین و تا ئێستاش کاریگەری و توانای تێکدانی ئاسایشی عێراقیان هەیە. پەیوەندیی فراکسیۆنەکان لەگەڵ تورکیادا لەڕووی چەکداری و لۆجستییەوە بەهێزە و  سوودیان  پێدەبەخشێت ئەگەر ئەو پشتیوانییە لە چوارچێوەی عێراقدا بپارێزن. ئەستەمە هێزە باڵادەستەکان لە عێراق هاوپەیمانییەکی گەورەی نێودەوڵەتی هاوشێوەی ئەو هاوپەیمانییەی لە دوای ساڵی 2014 شەڕی داعشی کرد ب ەدەست بهێنن، وا دیارە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ئامادە نین بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی پشێوی ئەمنی لە عێراقدا، بەتایبەتی کە ئەو جۆرە پشێوییانە، ئەگەر ڕووبدات پێدەچێت ئەزموونی سوریا دووبارە بکاتەوە و پێدەچێت تاکتیکەکانی داعش دووبارە نەکاتەوە کاتێک دەچێتە ناو شارەکانی عێراقەوە.

دووەم: بەربەستیە ئابوورییەکان

ئەم دوو وڵاتە توانای ئەوەیان هەیە لە ڕووی ئابوورییەوە کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەبێت، هەرچەندە لە ئێستادا دۆخی ئابووری عێراق سەقامگیرترە، بەڵام پێویستی بە بازرگانی لەگەڵ سوریا بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی سەبارەت بە پیشەسازیی دەرمان و ئامێر و خۆراکی سوریا کە لە عێراقدا جێی بایەخن، بەتایبەتی لە ناوچە سوننە و کوردستانییەکان. هاوکات پیشەسازییەکانی سوریا بە تایبەتی لە حەلەب کە کۆمەڵگە پیشەسازییەکان بەهۆی شەڕە درێژخایەنەکەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، پێویستیان بە بازاڕێکی نزیک و ئامادە هەیە بۆ زیندووکردنەوەیان.

لە لایەکی دیکەوە عێراق هێشتا پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کە کەناراوەکانی کەنداوی عەرەبی بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، وەک پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی بنەڕەتی دەڕوانێت. بەپێی پلانەکانی تورکیا، پڕۆژەکە بە خاڵی "فیشخابور" لە سێگۆشەی سنووری عێراق-سوریا-تورکیا تێدەپەڕێت، کە ناوچەیەکی جوگرافی و دیمۆگرافیای هەمەچەشنە و دەکەوێتە دیوی عێراق لەژێر کاریگەریی هێزەکانی "پێشمەرگەی" کورد، و لە دیوی سوریاش لەژێر کاریگەریی هێزەکانی "هەسەدە"دایە. پشێوی ئەمنی لەم ناوچەیە لە هەردوولا دەبێتە هۆی بەربەست خستنە سەر پڕۆژەکە یان هەڕەشە لە جوڵەی گواستنەوەی تێدا دروست دەکات.

جولانەوەی بازرگانی وشکانی عێراق و لوبنان بەتەواوی پابەندە بە حوکمڕانی ئایندەی پەیوەندی عێراق و سوریا. شایانی باسە کە سووریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ژێر چاوەدێری ستوونەکانی ڕژێمی ئەسەد، سەرچاوەیەکی سەرەکیی قاچاخی مادەی هۆشبەر بە هەموو جۆرەکانیەوە بۆ ناو عێراق رەوانە دەکرد، چ لە ناوخۆی سوریادا بەرهەم هێنرابێت یان لە لوبنانەوە یان وڵاتانی دیکەوە بە قاچاخ بهێنرێت. ئەم پرسە کە مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکات، لەگەڵ داخستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات بە بەستوویی ماوەتەوە. دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی لە سنوورەکانەوە زیندوو بکرێتەوە ئەگەر بڕیارێکی سیاسی هەبێت بۆ چاو پۆشیلێکردن.

سێیەم: هۆکارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان

پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی نزیک لە نێوان شارە گرنگەکانی عێراق وەک ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەدین، و دهۆک لە عێراق و پارێزگاکانی وەک حەلەب، ڕەقە، دێرەزۆر، حومس، حەسەکە هەیە. ئەم پەیوەندییە درێژدەبێتەوە بۆ پەیوەندی خزمایەتی خێزانی و خێڵەکان کە بەسەر سنوورەکاندا بڵاوبوونەتەوە، جگە لە شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریی تێکەڵاو. ئەم یەکگرتوویی کۆمەڵایەتییە خۆی بە توندی بەسەر ژیانی سیاسی ئەو دوو وڵاتەدا دەسەپێنێت، بەو پێیەی بایکۆتێکی دەیان ساڵەی نێوان ڕژێمەکانی حافز ئەسەد و سەدام حوسێن سەرکەوتوو نەبوو لە شکاندنی ئەو پەیوەندییە قووڵانە.

پێشتر ئاماژە بەوە کراوە کە سوریای بەشار ئەسەد لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ گروپە چەکدارە سوننەکان و بەعسییەکانی پێشوو و ئەندامانی دەزگای ئەمنییەکانی سەدام حوسێنی لە باوەش گرتووە.هەرچەندە ئەم باوەشکردنە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هاوبەشی ڕۆڵ لەگەڵ ئێران لەو کاتەدا هاتە ئاراوە، بەڵام ئەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە قووڵانە تەنانەت وەک فاکتەرێکی کاریگەر بەسەر ڕژێمی ئەسەدیشدا خۆیان سەپاند. لەبەرامبەردا هێزە عێراقییەکان بەتایبەت شیعەکان پەیوەندییەکی بەرفراوانیان لەگەڵ پێکهاتەکانی شیعە و عەلەوی و دروز لە سوریا هەیە. دەتوانرێت ئەم پەیوەندیانە بەکاربهێنرێت بۆ کاریگەریکردن لەسەر ئاسایشی سوریا لە داهاتوودا یان پشتگیریکردن لە بانگەوازەکان بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی کەنار دەریاکانی سوریا، بەرامبەر بە بانگەوازەکانی دامەزراندنی هەرێمێکی سوننە لە عێراق.

ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەی ئەمڕۆ عێراق بە سوریاوە دەبەستێتەوە، زیاتر مەیلی بەرەو بارودۆخی سیاسی ئێستای سوریا هەیە نەک بەرەو دۆخی عێراق، لانیکەم لە ڕوانگەی هێزە دەسەڵاتدارەکانی عێراقەوە کە زۆربەیان ئیسلامی سیاسی شیعەن. ئەوان شێوازی حوکمڕانی سوریا وا دەزانن کە کاریگەری زیاتری لەسەر سوننەکانی عێراق هەیە، کە بە ئاشکرا ناڕەزایی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییان لە ناو عێراقدا دەربڕیوە و باس لە بەرکەوتنی خۆیان بە پەراوێزخستن و ستەمی تائیفی لەلایەن دەسەڵاتێکی شیعە باڵادەستەوە دەکەن.

هەروەها ناتوانین چاوپۆشی لە بوونی کورد لە هەردوو وڵات بکەین کە لە بەرژەوەندی کوردە لە عێراق کە سەقامگیرترە، لە کاتێکدا کوردەکانی سوریا لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەوە سەرنجڕاکێشترن.

چوارەم: هۆکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی

لە هەردوو چوارچێوەی سوریا و عێراقدا دەست تێوەردانێکی بەهێزی ناوچەیی هەیە، کە دەتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم دەرفەتە چاوەڕوانکراوەکان بۆ یەکگرتن، بەتایبەتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕکابەریی نێوان تورکیا کە کاریگەریی لە دیمەشق و ئێران لە بەغدا هەیە، دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کێبڕکێیان بۆ فراوانکردنی نفوزی ناوچەیی خۆیان. گۆڕینی سوریا و عێراق بۆ گۆڕەپانێک بۆ ململانێیەکی جیۆپۆلەتیکی تورکیا و ئێران، گریمانە نییە، بەڵکو واقیعێکە کە ئەمڕۆ بە شێوازی جۆراوجۆر خۆی دەردەخات. دوور نییە ئیسرائیل وەک لایەنی سێیەم لەم ململانێیەدا دەسێتوەردان بکات و ڕێگری بکات لە دروستکردنی پەیوەندیی سەربەخۆی سوریا و عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، بەڵکو دەیانگۆڕێت بۆ گۆڕەپانێک بۆ ململانێیەکی بەردەوام کە ئەوروپا و چین و ڕووسیاش گرنگی پێدەدەن، بەتایبەتی ئەگەر مەیلی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە هەردوو وڵات گەشە بکات.

دەرفەت و تواناکان

هەندێک جار ئاسانە هەندێک دەرئەنجامی سیاسەتی دەرەوەی عێراق وەک ڕەنگدانەوەی فەرمان و ئەولەویەتەکانی ئێران بخوێنرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی باڵادەستی هێزەکانی نزیکترین لە ئێران بەسەر دەسەڵاتی بڕیاردان. هەروەها ئاسانە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو هەڵوێستانەی کە لە بەرژەوەندی و ئەولەویەتەکانی عێراقەوە سەرچاوە دەگرن، سەربەخۆ لە ئیرادەی ئێران، سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ بارودۆخی نوێی سوریا وا دەردەکەوێت کە هەردوو خواستەکە کۆبوونەوە لە لایەک بایکۆتی عێراق بۆ سوریا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێران ناکات ڕێگە بە تورکیا دەدات کاریگەرییەکی بەرفراوان بەسەر کاروباری سوریادا هەبێت و ڕێگری لە ئەگەری ئەوە دەکات کە ئێران شارەزایە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کوتلە ئیسلامییە توندڕەوەکان و ئیخوان موسلیمین، لە داهاتوودا دزە بکاتە ناو سوریا.

لەلایەکی دیکەوە واقیعی نوێی سوریا خۆی سەپاندووە بەسەر ئەکتەرە سیاسییەکانی عێراقدا، بەتایبەت لەوانە شیعەکانی کە چاودێری پێشهاتەکانی گۆڕەپانی هێزە سوننەییەکان دەکەن، کە پاڵپشتیی ناوچەیی و درێژکردنەوەی جوگرافی و کۆمەڵایەتییان لە سەرانسەری خاکی سوریادا دۆزیوەتەوە کە لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا پچڕابوو، کە وازی لە سیاسەتی ڕاکێشان و پاراستنی هێز و کەسایەتییە سوننە و بەعسییەکان هێنا لە دوای 2011. ئەمەش ڕەوایەتی دەدات بە حکومەتی عێراق مامەڵەکردن لەگەڵ هاوسەنگییە ناوچەییە نوێیەکان کە عێراق دەپارێزێت لە ئەگەری ئاشکرای سوریا کە ببێتە سەرچاوەی پشتیوانی بۆ نائارامی کۆمەڵایەتی یان چەکداری دژی بەغدا.

جگە لە هەموو ئەمانە، تورکیا کە ئامادەیییەکی بەهێزی لە ناو جەرگەی دیمەنی سوریای دوای ئەسەددا هەیە، بە بەرژەوەندی خۆی دەزانێت کە پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە نێوان بەغدا و دیمەشقدا بپارێزێت. ئەمەش تەنها بۆ دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات نییە، کە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری سوریا زۆر گرنگە، بەڵکو لەبەرئەوەی تورکیا کە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ حکومەتی سودانی دەدات، هەوڵدەدات کێبڕکێ لەگەڵ نفوزی ئێران لە عێراقدا بکات، جا چ لە ڕێگەی بوونی سەربازییەوە بێت لە باکووری عێراق و پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ هێزە کوردی و سوننە و تورکمانییەکان، یان بە جێبەجێکردنی پرۆژەی "رێگای گەشەپێدان"، کە بە پێویستی دەزانێت بۆ گۆڕینی نەخشەی ئابووری لە هەرێمەکە. ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئامادەیی عێراق بۆ پاڵپشتی دارایی بۆ سوریا بۆ مەبەستی ئاوەدانکردنەوە، دەتوانرێت وەک ئاماژەیەکی نیازپاکی بۆ بەشداریکردنی هەردوو وڵات لە پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی بەردەوامدا سەیر بکرێت، کە سوودوەرگرتن لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە نزیکەکانی ئەودیوی سنوورەکان.

لەلایەکی دیکەوە، بەردەوامی داخستنی بازاڕی عێراق لەلایەن بەغداوە بەڕووی سوریادا، هەروەها نەبوونی ئاسانکاریی هاوبەش بۆ هاندانی گەشتوگوزار و جوڵەی نێوان هەردوو وڵات، هۆکارێکی نەرێنین کە خەریکە گرژییەکان بەرز دەکەنەوە بوژاندنەوەی پرۆژەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی سوریاوە بۆ دەریای ناوەڕاست (کەرکوک - بانیاس)، پەرەپێدانی هاوبەشی سەرچاوەکانی کارەبا، وە وەبەرهێنانی کشتوکاڵی هەموو ئەو هۆکارانەن کە دەتوانن بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام ئەگەر جێبەجێ بکرێن.

رێڕەوی پەیوەندییەکانی داهاتوو

باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا، لە چوارچێوەی حوکمڕانی ئێستایدا لەگەڵ دیمەشق لە سەردەمی شەرع دا، لانیکەم لە ماوەی کورت لە نەبوونی باوەری و کەشوهەوای بێمتمانەیی نێوان هەردوولا ناڕەوێنێتەوە. هۆکاری ڕەگداکوتاو هەیە کە تا ئێستاش ڕێگری لەم کارە دەکات، دیارترینیان ئەو گرژییە مەزهەبییە تائیفییەی لە عێراقدا هەیە، کە لەگەڵ دەرکەوتنی حکومەتێکی خاوەن شوناسێکی تائیفی ڕوون لە سوریا پەرەی سەند، ئەمەش لەلایەن حکومەتێکەوە کە ناسنامەیەکی تائیفی ڕوونتر لە عێراقدا ڕووبەڕووی بووەوە. ئامادەنەبوونی ئێران بۆ ڕێگەدان بە عێراق بۆ تێپەڕاندنی دۆخی گرژیی تائیفی، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، جگە لە هاوکێشە و مەرجەکانی هاوشێوەی ئەو هاوکێشە و مەرجانەی کە ڕێگەیان بە پشتیوانی بەغدا لە حەماس لە غەززە دا، ئەمە جگە لە ڕەچاوکردنی پەیوەندیدار بە هەڵوێستی ئێران و تورکیا و هەڵوێستی ئێران و عەرەب سەبارەت بە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوچەکە.

لەبەرامبەردا حکومەتی سوریا کە دەسەڵاتی بڕیاردانی لەسەر گروپە چەکدارەکانەوە زاڵە، کە هەندێکیان ساڵانێکە لەناوخۆی عێراقدا شەڕیان کردووە، لەنێویاندا خودی شەرع، متمانەی کەمی بە سیاسەتەکانی بەغدا هەیە و بەردەوامیش دەبێت لە ترسی ئەسپێکی (تراودەی) ئێرانی کە خۆی وەک هەڵوێست و دەستپێشخەریی عێراقی دەنوێنێت.

ئەم کەش و هەوایە لە کۆبوونەوەی سودان و شەرع لە دەوحە رەنگدانەوەی هەبوو، بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی کۆبوونەوەکە بووە هۆی ئەوەی هەردوولا لێدوان لەو بارەیەوە بڵاوبکەنەوە. جگە لەوەش، بانگهێشتکردنی شەرع بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەغدا، مەرج نییە بە مانای بەشداریکردن بێت، سەرەڕای گەرەنتی ئەمنی عێراق. ڕەنگە وەزیری دەرەوەی سوریا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات لەو لوتکەیەدا.

ڕەشبینی بەشێک لە سەرکردەکانی میلیشیاکان سەبارەت بە دۆخی نوێی سوریاش پەیوەستە بە گۆڕانی هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە ناوچەکەدا. ماوەیەک پێش ئێستا قەیس خەزعەلی سەرۆکی میلیشیای عەسائیب ئەهلی حەق هێرشێکی توندی کردە سەر تورکیا و تورکیای بە دامەزراندنی هەزاران چەکداری عێراقی و دزەکردنە ناو هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر (PMF) بۆ دووبارەکردنەوەی ئەوەی لە سوریا ڕوویدا، تۆمەتبار کرد.

بەم مانایە، گەڕاندنەوەی پەیوەندییە ئاساییەکانی نێوان هەردوولا لە ماوەی مامناوەنددا، سەرەڕای پێشهاتە ئەرێنییەکانی ئەم دواییە، ئەرکێکی قورسە. بەڵام گوشارەکانی تورکیا و ئێران ئەگەر پێویست بکات، پەیوەندییەکە لە سنووری ئێستای خۆیدا دەپارێزێت. ڕەنگە لە ماوەی داهاتوودا هەندێک پەیوەندی بازرگانی زیندوو بکرێنەوە، لە هەمان کاتدا هەندێک کەشوهەوای دوژمنکارانە یان گرژی بپارێزرێت.

 

پوختە و دەرەنجامەکان

پەیوەندی نێوان بەغدا و دیمەشق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد تا ئێستاش لە ژێر کاریگەری کاردانەوەی ئەو گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییانەی ڕووداوەکانی سووریا هێنایانە ئاراوە. به ڵام ئه م په یوه ندییه له ئه گه ڕی ڕووبه ڕووبوونه وه بۆ لێکتێگه یشتنی سه ڕه تایی که ده کرێت له به ڕه ی ئابووریدا له چوارچێوه ی ڕێککەوتنەکانی ئێران و تورکیادا په ڕه پێ بدرێ.

سەرەڕای تەحەددیاتی پێشەوە، کە لە کورت خایەن یان ناوەندی کاریگەریی جددی لەسەر سروشتی پەیوەندییەکە بەردەوام دەبێت، ڕێوشوێنە پێشنیار کراوەکانی ئێستای و ئاساییکردنەوە،کە لە کۆبوونەوەی سودان و شەرع لە دەوحە بەرجەستەکراون، لەگەڵ خواستی تورکیا و ناڕەزایەتیی ئێران، پرسی جێبەجێکردنی نیشتەجێبوونەکان بە دابڕان لە سیستەمی عەرەبی وەک تەحەددایەکی جددی بۆ ئاسایشی ناوچەکە دەوروژێنن. ئەمەش پێویستی بە چالاککردنی کردەی عەرەبی هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لێکنزیکبوونەوەی عێراق و سوریا لە ژێر چەتری پێداویستی عەرەبیدا بۆ ئەوەی سەرەتا سەقامگیری هەردوو وڵات دەستەبەر بکرێت، دواتر بەشداریکردنیان لە سەقامگیری ناوچەکەدا.

 

(*)

وه‌رگێڕ

Top