سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسووڵی نوێی فەلەستین لە هەولێر کۆبووەوە. کۆنسووڵەکە رایگەیاند، "به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئایاری 2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ماهیر ئه‌لكه‌ره‌كى، كۆنسووڵى گشتیی نوێى فەلە‌ستين له هەولێر کۆبووەوە، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا، خواستى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستين، دووپات كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لاى خۆيه‌وه ئه‌لكه‌ره‌كى، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌كو كۆنسووڵى گشتیی وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوە، "فه‌له‌ستين به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."
کۆنسووڵی نوێی فەلەستین، "خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه،" ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و دۆخى غه‌ززه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، تێیدا جه‌خت له پاراستنى مافى گه‌لى فه‌له‌ستين و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيرى، كرايه‌وه.
