مكیاژی چاوپێكەوتنی كار و ئەو هەڵانەی پێویستە خۆتی لێ بەدوور بگریت
مكیاژی چاوپێكەوتنی كار ڕۆڵێكی گەورە دەگێڕێت لە دەركەوتنی گشتیتدا، هەروەك چۆن پێویستە گرنگی بدەیت بە وەڵامدانەوەی دروست، پێویستە مكیاژێكی گونجاو، نەرم و سادەش بكەیت.
ڕەنگە تۆخ و بەهێزەكانی سووراو: هەرگیز نابێت ڕەنگە دیارەكانی سووراو بەكار بهێنرێت، بەتایبەتی سوور بە پلە جیاوازەكانیەوە، مۆری تۆخ، بۆرگۆندی و سووری شاتوویی، لە جیاتی ئەوانە ڕەنگە نەرمەكانی سووراو بەكار بهێنە، بەتایبەتی پەمەیی و نیود بە پلە جیاوازەكانیانەوە.
كێشانی ئایلاینەری تیژ و دیار: سەرەڕای ئەوەی ئایلاینەر یەكێكە لە دیارترین ستایلە باوەكانی مكیاژ و جەماوەرێكی زۆریشی هەیە، بەڵام وریابە لە بەكارنەهێنانی كێشانی ئایلاینەری تیژ و دیار، چونكە هەرگیز پەسەند نییە لە مكیاژی چاوپێكەوتنی كاردا، و تەنیا بە چەند چینێك ماسكارا بەسە.
سێبەری چاوی تۆخ یان ڕەنگاوڕەنگ: لە چاوپێكەوتنی كاردا خۆت لەم جۆرە ماكیاژە بەدوور بگرە، چونكە یەكێكە لە دیارترین هەڵەكانی ئەم مكیاژە، و لە جیاتی ئەوانە سێبەری كاڵ و هێمن بەكاربهێنە وەك، پەمەیی كاڵ، خۆڵەمێشیی كاڵ، بێجی، و نیود.
