شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان دەستی پێ كرد
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 6 ی ئایار، وتەبێژی لەشکری پاکستان ڕایگەیاند: کە هیندستان مووشەکی بۆ سەر سێ شوێن لە خاکی پاکستان هاویشتووە.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی هیندستان گەیشتووەتە 26 کەس و 46 کەسی دیکەش برینداربوون.
شایانی باسە لە هێرشە مووشەکییەکەی هیندستاندا بەنداوێک لە ناوچەی کشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی پاکستاندایە وێران کرا.
لە بەرامبەر هێرشەکەدا سوپای پاکستان ڕایگەیاند: کە وەڵامدانەوەیەک بۆ هیندستان بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان دەستیپێکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا سوپای هیندستان جەختی لەوە کردووتەوە کە هیچ کام لە دامەزراوە سەربازییەکانی پاکستان نەکراونەتە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل
