زیاد خواردنی برنج ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات!

زیاد خواردنی برنج ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات!

لە لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی هارڤارد/ بەشی تەندروستیی گشتیدا هاتووە كە خواردنی برنجی سپی ڕۆژانە و بە بڕی زیاد، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە جۆری دوو زیاد دەكات، چونكە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەیەكی خێرای ئاستی شەكری خوێن لەوكاتەی كە برنج ڕێژەیەكی بەرزی كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت بە شێوەی نیشاستە كە دەگاتە 80-90% و هەرسكردنی ئاسانە، بۆیە زوو دەگۆڕێت بۆ شەكر كە ئەگەر بە جووڵە و مەشقی وەزرشی وزە نەسووتێندرێت، ئەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش یان قەڵەوی، كە ئەمەش بە دەوری خۆی هاندە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو. لە لایەكی دی ئاماژە بەمە كراوە كە خواردنی بڕێكی زیادی برنجی سپی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چەورییەكانی خوێن، واتە كۆلیستیڕۆڵ و گلیسریدە سیانییەكان TGs. ئەمەش ڕوون كراوەتەوە كە برنجی هەندێك شوێنی جیهان ڕێژەیەكی بەرزی ئارسینیك (زەرنیخ) لەخۆدەگرێت، كە كانزایەكی ژەهراوییە لە ئاو و خۆڵەوە سەرچاوە دەگرێت.

 

Top