ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە بەرفراوانەکان بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن

ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە بەرفراوانەکان بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن

 

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سوپای ئیسرائیل   ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 5ی ئایار چەندین پێگەی لە یەمەن کردووتە ئامانج، ئەمەش وەک کاردانەوەی هێرشە مووشەکیەکەی ئەم دواییەی حوسیەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.

هەر لەو پێوەندییەدا باس لەوە دەکرێت، کە نزیکەی ٢٠ فڕۆکەی شەڕکەری ئیسرائیل لەم ئۆپەراسیۆنەدا نزیکەی ٥٠ بۆمبیان خستووەتە خوارەوە و دەیان پێگەی حوسییەکانیان کردۆتە ئامانج.

چەقی ئەم هێرشانە بەندەری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن، هەروەها کارگەی چیمەنتۆی باجیل لە ڕۆژهەڵاتی حودەیدە بوو.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە تا ئێستا لەم هێرشانەدا دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top