خۆ ڕێکخستنەوە و یەک هەڵوێستی حزبە سیاسییەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

خۆ ڕێکخستنەوە و یەک هەڵوێستی حزبە سیاسییەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان



لە پێشدا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە بۆ بونیاتنانی وڵاتێکی بەهێز پێویستی بە ڕێکخسنەوەی نێو ماڵی خومان هەیە و هەروەها هاوێشتنی هەنگاوی جیددی بەرەو یەک هەڵوێستی و تەبایی.

شایانی باسە گەر پڕەنسیپی پێکەوە ژیانی، ئایینی، نەتەوەیی نێوان گشت پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە بیروڕای سیاسی جیاوازیشەوە بەهەند وەربگرین. ئێمە دەتوانین وڵاتێکی بەهێز بونیات بنێین لە هەموو ڕوویێکەوە، واتە سیاسی، ئابووری، لەشکری، ئەمنی، کۆمەڵایەتی...هتد،

چونکە بوونی سەقامگیری سیاسی، ئاشتەوایی جڤاکی قۆناخ بۆ قۆناخێکی دیکە هەرێمەکمان بەرەو گەشەسەندن و پێشکەوتن پاڵ پێوە دەنێت و، نەیاران و ناحەزانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان پاشەکشەیان پێدەکات و چیتر ناتوانن ئەم گەلە ستەمدیدەیە دووچاری کێشە و قەیران بکەن و ئەجندای سیاسی و مەرامی گڵاویان پوچەڵ دەبێتەوە.

ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان بە هۆی جیوپوڵەتیک و جوگرافیە ئاڵوزەکەمانەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئالنگاری زورمان لە پێشە؛ چونکە ڕووبەڕووی ئەقڵیەتێکی سیاسی ئەوتۆین کە بە هیچ شێوەیەک ئامادەیی تێدا نییە کورد قەبوڵ بکات وەک گەلێکی خاوەن ماف، ئێمەش خۆمان ڕێگەخوشکەر بووین تا ڕادەیەکی زۆر لە زاڵبوونی ئەجندای سیاسی داگیرکارانی کوردستان بە هۆی نەبوونی تەبایی سیاسی بە شێوەیەکی تایبەتی؛

بۆیە هەنگاونان بەرەو پرەنسیپی یەک هەڵوێستی سیاسی بە شێوەیەکی تەندروست و دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی
دەبێتە مایەی سەرکەوتنی گەلی کوردستان لە هەموو ڕویێکەوە و زاڵ بوون بەسەر گشت ئالنگارییەکاندا و لە دواجار دا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی

Top