گردبوونەوەی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەستەنبوڵ

گردبوونەوەی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەستەنبوڵ

  

خوێندکارانی زانکۆکانی ئیستەنبوڵ لە گۆڕەپانی "شیشەهان"  گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا بۆ ئیدانەکردنی ئەشکەنجەدانی ئەو خوێندکارانەی لە شاری ئەنقەرە دەستگیرکراون.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن خوێندکاران خوێندرایەوە، تێیدا هاتووە: "ئەو دەستگیرکردن، زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانانەی کە لە 19 ی ئادارەوە دژی گەنجان ئەنجامدراوە، بەڕێکەوت نییە و بەشێکە لە سیاسەتە سیستماتیکیەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بۆ گوشار و تۆقاندن".  

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، خوێندکارەکان ڕایانگەیاند: کە ئەوان بناغەی جیهانێکی نوێ دادەنێن، هەروەها گوتیان: "بە تێکشکاندنی سیاسەتە تاریکەکانی حکومەت ، پێکەوە ئایندەیەکی یەکسان، ئازاد و یەکگرتوو دروست دەکەن.

خۆپیشاندەران داوای لێکۆڵینەوەیان لە هێزەکانی پۆلیسی ئەشکەنجەدەر و دادگاییکردنیان کرد.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top