بۆچی ئافرەت زیاترتووشی كەمخوێنی دەبێت؟

بۆچی ئافرەت زیاترتووشی كەمخوێنی دەبێت؟

  كەمخوێنی Anaemiaواتە كەمبوونەوەی ڕێژەی خڕۆكە سوورەكانی خوێن هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی دابینكردنی ئۆكسجین بۆ شانەكانی لەش. بۆچی ئافرەت زیاتر لە پیاو تووشی كەمخوێنی دەبێت؟ كەمخوێنی چەند جۆرێكی هەیە، بەڵام باوترینیان لە ئافرەتدا كەمخوێنی لەبەر كەمیی كانزای ئاسنە. بەگشتی ئافرەت زیاتر لە پیاو پێویستی بە كانزای ئاسنە، لەبەر: سووڕی مانگانە كە هۆكارە ونكردنی خوێنە، بەتایبەتی ئەگەر سووڕەكە قورس بێت، كە دەبێتە هۆی ونكردنی بڕێكی زۆری كانزای ئاسن، كە پێویستە بۆ دروستبوونی هیمۆگلۆبینی ناو خڕۆكە سوورەكانی خوێن، دووگیانی كە لەبەر گەشەی كۆرپە قەبارەی خوێن زیاد دەبێت و پێویستیی لەش بە ئاسن زیاد دەكات، ئەمەش هاندەرە بۆ تووشبوون بە كەمخوێنی، هەروەها كەمبوونەوەی هەڵمژینی ئاسن لەم كاتانەدا. لەكاتی تووشبوون بە فرەكیسیی هێلكەدانەكان PCOS كە هۆكارە بۆ سووڕی مانگانەی قوڕس و ونكردنی درێژخایەنی بڕێكی زۆری ئاسن، جگە لەمانە لە كاتی منداڵبوون گەلێك ئافرەت لەبەر ونكردنی خوێن تووشی كەمخوێنی دەبنەوە.

 

Top