ساڵانە چونە سەر مەزاری نەمران ئەپدەیتێکی ڕۆحیە نوێکردنەوەی عەهدو پەیمانە.

ساڵانە چونە سەر مەزاری نەمران ئەپدەیتێکی ڕۆحیە نوێکردنەوەی عەهدو پەیمانە.


بارزان ساڵانە پێشوازی لە هەزاران مرۆڤ ئەکات لە گشت سنورەکانەوە. کاتێک مرۆڤ لەپێناو بیرو باوەڕێک تێدەکۆشێت بەرگری ئەکات ئامادەیی نیشان ئەدات لەتێکۆشان تا قوربانیدان. کەواتە پاڵنەرێکی ڕۆحی زاتی کاریگەری هەبووە بۆیە ئەبێتە بەرگریکارو داکۆکی کاری ئەو قوتابخانە و ڕیبازوو ڕێچکەیە. لەو خاکە پیرۆزەدا کەبوەتە دوا مەنزڵ و ئارامگای باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد. خاکێکی پیرۆز باوەشی کردوەتەوە و بوەتە ئارامگا بۆ ئازیزانێکی ڕێگای خەباتی پڕ لە سەروەری و شانازی. سەنگی ڕێبازێکی پاکی کوردایەتی ئەوەند ئەخوازێت ساڵانە مرۆڤ سەر لەنوێ ناخ و مێشک و هزری فۆڕمات بکاتەوە. خۆ ئەپدەیت کردن توانای زیاترو بابەتی نوێ و سەردەمیانەمان پێ ئەبەخشێ. بۆ ئەوەی مرۆڤ هەستی نیشتمان پەروەری لە دەسپێک و ترۆپکی کاری ڕۆژانەیدا ڕەنگدانەوەی هەبێت. بڕینی ڕێگاکە و ڕۆیشتنی مرۆڤ ئەوەی لا دروست ئەکات بەرەو گەیشتن بە ئامانجێکی نوێ هەنگاو ئەبڕیت و ئەیەوێت پێی بگات. بۆ ئەوەی زیاتر بە هێزو گوڕو تین بێت. سادەیی مەزاری نەمران لەوەدا ڕەنگ ئەداتەوە مێژوو و پێگەو گەورەیی مرۆڤەکان ئەوەمان پیشان ئەدات ئەو سەرکەوتن و خەبات و تێکۆشانە ئامانجی کوردایەتیەکی پاکی بێگەرد بووە. بەبێ سەوداگەری و بەرژەوەندی تەنها لە پێناو ڕزگاری کوردو کوردستان خەباتیان کردوە.
بارزانی باوک لەتەمەنی خەباتیدا لەم سەری کوردستان تا ئەگەشتە چوار دەوری خانەقین هێزەکانی پێشمەرگە ڕوبەڕوی دژو نەیار ئەجەنگان یەک شۆڕش و یەک بڕیارو یەک سەرکردە دەسەڵاتەکان هەوێنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکان بوو. هەر بڕیارێک لە بارەگای بارزانی دەرچوبا وەک خۆی پەیڕەو دەکرا و کەس جورئەتی ئەوەی نەبوو سەرپێچی بکات. ئاکارو گوفتارو هەڵسوکەوت و بەخشندەیی و مرۆڤ دۆستی بارزانی باوک قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی سەدان کادری لێهاتوی پێگەیشتوی ئەمڕۆیە بۆ خەباتی ئێستاو ئایندە. دەستورێک تا ئێستا لەبارزان پەیڕەو ئەکرێت پاراستنی ژینگەو سروشتەکەیتی مرۆڤ شانازی ئەکات ئەو هەموو جوانیە ئەبینێت. ئاژەڵە کێویەکان لە مرۆڤ و ئاوەدانی و شەقام وئۆتۆمبێل و ماڵەکان سڵ ناکەنەوە. بەجۆرێک تێکەڵ بونە کەشێکیان بۆ ڕەخساوە مرۆڤ بەدۆستی خۆیان دەزانن. گەورەیی بارزانی باوک لەچەند دێڕێکدا ناتوانرێت مافی پێ بدرێت تەنها بۆ یادی گەورەیی و مێژویی بارزانی و خەباتی بۆ کورد و کوردستان سەری ڕێزو نەوازشی بۆ دائەنوێنین. ئەوانەی پۆل پۆل ئەچنە بارزانی لانەی شێران لە دڵەوە پەیمان و بەڵێن و وەفا دوپات ئەکەنەوە درێژە پێدەری ڕێبازە پاک و شکۆدارەکەیبن. مێژو تێپەڕیوە کات و زەمەن چونەتە پێش قۆناغی خەبات گۆڕاوە. ئێستا جۆرێکی دیکە لە سیاسەت پەیڕەو ئەکرێت. گۆڕانکاریەکان لەشاخەوە بۆشار هاتنی تەکنەلۆژیا و دنیای ئازادی عەولەمە و پەیوەندی و ئاستی دبلۆماسیەت و بەرژەوەندیەکان جۆرێکن لە تێگەیشتن و پێکەوە گونجاندن. بەشێکی سەرەکین لە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و ئاشتی وئازادی . لە خەباتی شۆڕشی ئەیلولدا بارزانی باوک هێمای تێکۆشان و ورەی بەرز و خۆڕاگری و بوێری بوو. دادپەروەری بارزانی بە جۆرێک پڕ بوو لەعدالەتی کۆمەڵایەتی لەژێر سێبەری شۆڕشی ئەیلولی مەزندا خەڵک ئازاد بوو لەزاخۆ تا خانەقین. شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر چەندین هەورازو نشێوی کرد ڕۆیشتنە هانای قازی محمد لە کۆماری مهاباد و پاش ئەو ڕێگای سەخت و دژوارەی بەرە و سۆڤیەت و جارێکی دیکە گەڕانەوە لەڕێگای فڕۆکەخانە و پێشوازی گەرمی کوردو عەرەب وێڕای چەندین داستان و قارەمانێتی لە چیا سەر کەشەکانی کوردستان دوژمنی ناچاری چەندین جەولەی دانوستان کردبوو. وە بوە سەروەری و مێژویەک بۆ کورد و کوردستان و کەسایەتی بارزانی باوک. هەموو قەرزاری بارزانی باوکین بۆ پاکی و ڕاستی و دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتمان. ئێمە خۆمان ئینتیمای پارتی بونمان هەڵبژاردوە چونکە بڕوای تەواومان هەیە ئەوەی بەدەست هاتوە پارتی دیموکراتی کوردستان پارێزەری بوە تا ئەمڕۆ ئەوەشی ماوە بەدەست بێت تەنها پارتی ئەتوانێت بەدەستی بهێنێت.

Top