بازاڕی شەوانەی قەڵای هەولێر

بازاڕی شەوانەی  قەڵای هەولێر

لە مانگی ڕەمەزاندا، فیستیڤاڵێكی تایبەت بۆ بازاڕی شەوانەی ڕەمەزان لە شاری هەولێر، لە چەندین شوێندا كرایەوە، دوای ڕەمەزانیش خەڵك و گەشتیارانیش دەپرسن ئاخۆ بۆچی بازاڕی شەوانە نەماوە، هەر بۆیە لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بە هاوكاریی سەرۆكایەتیی شارەوانی، بازاڕی شەوانەی قەڵا لە بەردەم قەڵادا كرایەوە، ئەم بازاڕە وێڕای ئەوەی نیشاندانی كەرەستە و كەلوپەل و خواردنە كوردەوارییەكانە بۆ خەڵك و گەشتیاران، هاوكات بووەتە جێگەی سەردانی گەشتیاران، یان ئەوانەی بە ڕۆژ ناتوانن بازاڕی بكەن، كە دەتوانن لەم شوێنەدا كەرەستە و پێداویستیی خۆیان بەدەست بهێنن، بۆیە داواكاریی زۆر لەسەر بازاڕی شەوانەدا هەیە، وێڕای ئەوەی تەنیا لە وڵاتی توركیا ئەم جۆرە بازاڕە هەیە، لە بازاڕی شەوانەی قەڵادا، زیاتر لە 50 كۆشك دانراون، هەر یەكێك بیەوێت دەتوانێت ئەو كۆشكانە بە كرێ بگرێت و بەرهەمەكانی خۆی تیایدا دابنێت، كە بە نرخێكی ڕەمزی وەك هاندانێك بۆ ئەوانەی خاوەن كاری دەستی و بەرهەم و كەرەستە و كەلوپەلی خۆماڵین، بەشداری لە بازاڕەكەدا بكەن.

Top