هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر پاسی کرێکاران لە ئۆکرانیا
لە کاتێکدا هێرشە کوشندەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی نیسان ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خۆی کێشا بە پاسێک کە کرێکارانی هەڵگرتبوو، لە ئەنجامدا ٩ کەس کوژران و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە لانیکەم ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ڕووسیا ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەو وڵاتەیان کردۆتە ئامانج.
ئەم هێرشانە هاوکات بوو لەگەڵ دواخستنی دانوستانەکانی ئاشتی.
شایانی باسە، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیاری حکومەتی ئەمریکای بۆ ڕادەستکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی ئەو وڵاتە بە ڕووسیا ڕەتکردەوە لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ و بە ناجێگیری ناوی برد.
گوڵان: سەردار خەلیل
