هێرشی چەکداری بۆ سەر گەشتیاران لە کشمیر
لە ناوچەیەکی شاخاویی ویلایەتی جامو و کشمیری هیندستان چەند چەکدارێك تەقەیان لە کۆمەڵێک گەشتیار کرد، كە بەهۆیەوە لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە بەرامبەر هێرشەکەدا سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەونە دەدرێنە دادگا و لێیان خۆشنابن.
شایانی باسە ئەم ڕووداوه به یەکێک له خوێناویترین هێرشەکانی سەر هاووڵاتیانی مەدەنی له ناوچەکه دادەنرێت له ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.
گوڵان: سەردار خەلیل
