له‌ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا
22ی نیسان 127 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان تێدەپەڕێت. له 22ی نیسانی ساڵی 1898ی زایینی له‌سه‌ر ده‌ستی میقداد میدحه‌ت به‌درخان یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به ناوی کوردستان ده‌رچوو. ڕۆژنامەکە لە ماوەی چوار ساڵی بەردەوامبوونیدا 31 ژمارەی لێ چاپ کرا، بە خۆڕایی دابەش دەکرا بیری نەتەوەخوازی و کوردایەتی پەرە پێدەدا و ستەمی داگیرکەران و وڵاتانی زاڵ بەسەر کوردستان بیر خوێنەر دەهێنایەوە.
له‌ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، ده‌بێت بیری هه‌موولایه‌ك بهێنرێته‌وه كه قۆناغی ڕاگه‌یاندنی كوردی، به‌زۆر ئاسته‌نگ و ئانگاری گه‌وره تێپه‌ڕیووه، ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له قۆناغی جیاوازدا له‌ژێر ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له‌گه‌لی كوردستان كراوه، زۆر جار به‌نهێنی و به توانایه‌كی دیاریكراوه‌وه ده‌رچووه و نه‌توانراوه به‌ئازادانه بگاته خه‌ڵك، ئیستاش ده‌رفه‌تێكی گرنگ و ئازادانه له‌كوردستان بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری هاتوه‌ته‌وه ئاراوه و ڕاگه‌یاندنی كوردی هاوشانی راگه‌یاندنی جیهان ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به جیهانی ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ هاتنی دونیای ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و په‌یدابوونی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا كه كاریگه‌رو بایه‌خی رۆژنامه‌گه‌ری كاغه‌زی له‌ئاستی جیهان كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌خانه له كوردستان تائێستاش رۆژنامه‌ی كاغه‌ز هه‌ر گرنگ و بایه‌خی خۆی هه‌یه و له‌و باره‌شه‌وه چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی لێهاتوو و كارامه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، هاوكات له كوردستان نه‌ك میدیا كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵكو ژماره‌ی میدیاكار و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان زۆر بوون، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری داوه‌ته‌وه رۆژنامه‌نووسان بۆ كاركردن، هه‌رچه‌نده ئه‌و یاسایه له‌كاتێكدا ده‌رچوو كه كاریگه‌ری سۆشیال میدیا وه‌ك ئیستا نه‌بوو و له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن بوو، به‌ڵام گرنگه له‌م قۆناغه كاری میدیایی دووباره رێكبخرێته‌وه و ئه‌و ڕاستگۆیه‌یی پێشووتر له‌كاری راگه‌یاندن بوو بگه‌رێته‌وه و میدیا ببێته ئامرازێكی گرنگی چاودێری كه رۆلی خۆی ببینێت، به‌داخه‌وه ئێستا لاپەڕە فەیکەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی کاری ڕۆژنامەگەری کەشەکەیان لە قازانجی خۆیاندا قۆستەوە و ئەمەش زیانی زۆری بەو کەرتە گەیاند.
به‌داخه‌وه له‌م رۆژه‌دا هه‌ست به‌بۆشایی و جۆرێك له فه‌وزا له‌كاری راگه‌یاندنی ده‌كرێت، بۆیه پشتیوانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌وه داوای هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە سی و پێنجی ساڵی 2007ی کردووە و پێیان وایە دەبێت لەگەڵ كاری سەردەمیانەی میدیا بگونجێندرێت، چاكسازی لە سێكتەرەكانی تری كاری میدیا، ئەركێكی نیشتمانیانە، بۆ ئەوەی كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان بکەوێتە لەسەر ڕێچكە دروستەکەی.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م قۆناغه میدیا ببێته هه‌وێنی دروستكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌رانه‌وه بۆ به‌ها نیشتیمانییه‌كان و دروستكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی سیاسی و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، زۆر گرنگه میدیاكان سودوه‌ربگرن له‌و ئازادیه‌یه له كوردستان هه‌یه و هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌و فه‌راهه‌مكردنه به‌ئاقارێكی خراپ ببرێت كه دواجار كۆمه‌ڵگا و قه‌واری سیاسی كوردستان باجه‌كه‌ی بدات، ده‌بێت میدیا باڵنگۆی راستی و زانیاری بێت و چاودێرێكی گرنگ بێت له‌سه‌ر هه‌مووسێكته‌ره‌كان، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌وه.
گه‌رانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان خه‌ڵك و میدیا ده‌بێت ئه‌ركی هه‌ره له‌پێشینه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بێت، ناكرێت كۆمه‌ڵگا به‌گومانه‌وه په‌یامی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان وه‌ربگرن كه ئه‌مه‌ش دواجار بۆ پیشه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری خراپه، ده‌بێت متمانه بۆ خه‌ڵك و راگه‌یاندن بگه‌رێته‌وه و ناكرێت میدیا بكرێته چه‌كێك بۆ هه‌ڵڕشتنی قین و شێواندنی ناوبانگی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، دۆخی هەرێمی کوردستان ئەوە دەخوازێت بە لەبەرچاوگرتنی ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین، ڕێکخستنێکی گشتیی بۆ میدیای ئەلیکترۆنی بکرێت و لەو فەوزایە ڕزگار بکرێت.
وێرای هه‌موو ئه‌و تێبینی و ڕه‌خنه‌و پێشنیارانه له‌هه‌مان كاتدا هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ میدیاكارانی خۆشه‌ویست و ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی كوردستان بكه‌ن.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی