بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر: گوڵان سەلماندی كە گۆڤارێكی هەمە جۆرە و بابەتە گرنگەكانی كۆمەڵگە لە خۆدەگرێت

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر:  گوڵان سەلماندی كە گۆڤارێكی هەمە جۆرە و بابەتە گرنگەكانی كۆمەڵگە لە خۆدەگرێت

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر لە ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵاندا پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و كارمەندانی گۆڤارەكە دەكات، ئەمەش دەقەكەیەتی:

برای بەڕێز کاک فەرهاد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان سەرجەم ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان

سڵاو و ڕێز

بەبۆنەی ساڵیادی دەرچووونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە یەکە یەکەی ئێوەی بەڕێز دەکەم، و هیوای هەردەم سەرکەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و بۆ گوڤاری گوڵان دەخوازم، هەڵبەتە ساڵیادی دەرچوونی گوڵان ڕۆژێکی مێژووییە لە بزاڤی ڕۆژنامەگەری کوردی کە لە هەمان رۆژ لە ١٨٩٨ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە جیهان بڵاوبۆوە، هەڵبەتە گۆڤاری گوڵانیش هەمان ڕێچگەی کوردایەتی و بایەخ دان بەدۆزی ڕەوای میللەتەکەمان دەدات، لە ماوەی ساڵانی کارکردنی گۆڤاری گوڵان ئەوەی سەلماند کەوا گۆڤارێکی هەمەجۆرە و سەرجەم بابەتە گرنگەکانی کۆمەڵگا لە خۆ دەکرێت. هەڵبەتە ماندوو بوون شەونخونی کارمەندان و دڵسۆزیان رەنگدانەوەی لەسەر گۆڤارە دیارە گەیاندییە ئەمڕۆ کە خوێنەر و نووسەری بەتوانا لە خۆدەگرێت

دوو بارە پیرۆزە هیوای هەردەم سەرکەوتن

لەگەڵ ڕێزم

براتان

شێرکۆ حەبیب

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر

٢٠٢٥/٤/٢٠

Top