مسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان: زیاتر لە 30 ساڵە گوڵان بەردەوامە لە گەیاندنی ڕاستییەكان و پەرەپێدانی هزری نەتەوەیی و نیشتمانی
بەڕێز مسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی ستاڤی گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان
بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان
لە ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و ئومێدی بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم .
گوڵان، زیاتر لە 30 ساڵە بەردەوامە لە بەجێگەیاندنی ئەرکی پیشەییانەی خۆی و گەیاندنی ڕاستییەکان و پەرەپێدانی هزری نەتەوەیی و نیشتمانی و خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و پێزانینی زۆرم بۆ هەوڵ و ماندووبوون و کارکردنی بەردەوامتان لە پێناو بەرگریکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەیە .
پیرۆز بێت ساڵیادی دەرچوونی گوڵان و ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشکەوتنی زیاتردا بن .
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
