سەرۆك بارزانی : گوڵان هەوڵیداوە میدیایەكی ئازاد و كراوه بێت بۆ بایه‌خدان بە كولتووری پێكەوەژیان و لێبوردەیی و داواكانی خه‌ڵكی كوردستان
بەڕێز سەرۆك بارزانی بە بۆنەی 31 ـەكەمین ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان
به بۆنه‌ی "31"ـەكەمین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌م.
گۆڤاری گوڵان وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی جیاوازی ده‌سته‌بژێرانی كوردستان و ده‌ره‌وه، هه‌موو كات هه‌وڵیداوه له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به پڕەنسیپه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، میدیایەكی ئازاد و كراوه بێت بۆ بایه‌خدان به پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و كولتووری پێكەوەژیان و لێبوردەیی و داواكانی خه‌ڵكی كوردستان، هەروەها به ڕێگه‌ی گفتوگۆی ڕاشكاوانه و خستنه‌ڕووی پێشنیاری واقیعیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، خزمه‌تی سه‌قامگیریی هزری و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووە.
سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونتان ده‌كه‌م، هیوادارم لە داهاتووشدا زیاتر پابه‌ندی پڕەنسیپه‌كانی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، و لە ئاست داخوازیی خوێنەران و گۆڕانكارییەكانی سەردەم بن و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و بەردەوامیتان بۆ ده‌خوازین.
مسعود بارزانی
22ی نیسانی 2025
