کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک كەبەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک كەبەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی نیشتمانی سەلامەتی گواستنەوەی ئەمریکا (NTSB)، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە ویلایەتی ئیلینۆیس، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەم پێیە فڕۆکەکە لە نزیکەی کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ کەوتووەتە ناو هێڵەکانی کارەباوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەر چوار سەرنشینی فڕۆکەکە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top