بەلەمێکی دار وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بەلەمێکی دار وەرگەڕا و ئاگری گرت، لانیکەم ١٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بەلەمێکی دار وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە، 148 کەس گیانیان لەدەستداوە. دەگوترێت ئەم ڕووداوە هەفتەی ڕابردوو لەسەر ڕووبارێک لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات ڕوویداوە.
بەڵام ئێستا بەرپرسان زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکەیان ڕاگەیاندووە، کە گەیشتووەتە 148 کەس.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بەلەمەکە نزیکەی 500 سەرنشینی تێدابووە کە ژن و منداڵیشیان تێدابووە و دوای ئەوەی ئاگری گرتووە، وەرگەڕاوە.
بەرپرسانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندووە، تا ئێستا ١٥٠ کەس ڕزگارکراون؛ بەڵام زۆرێکیان تووشی سووتاو بوون.
هەروەها ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان بەردەوامە.
تا ئێستا دەسەڵاتداران هیچ لێدوانێکیان لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەداوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەتی و بارکردنی زۆر هۆکاری ئەگەری ڕووداوە کوشندەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
