یه‌كڕیزیی به‌هێزترین چه‌كی به‌هێزی كورد
به گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ره‌كانی مێژوو دوێنی و ئه‌مڕۆمان له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی و شۆڕشگێری و دیموكراسی ئه‌وه‌ی كه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و به‌كرده‌وه‌ش سه‌لمێنراوه ، هه‌ر كاتێك گه‌لی كورد و هێزولایه‌نه سیاسیی و كوردپه‌وه‌ر و نیشتیمانپه‌وه‌ره‌كان ڕێگه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانیان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی خستبێ ، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتی مه‌زن و شانازی گه‌وره به‌دیهاتووه و گه‌لی كورد له گه‌یشتن به هه‌نگاوه‌كانی زیاتر نزیكبووه‌ته‌وه ، پێچه‌وانه‌كه‌شی زیانی گه‌وره به‌ره دۆزی كورد و كاروانه‌كه‌ی گه‌یشتووه .
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دوێنی وئه‌مڕۆ هیچكامیان به‌هۆی لێكترازان و ناكۆكیی و دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتر و حزبایه‌تیی به‌رته‌سك به‌دی نه‌هاتوون ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌وه بووه ، ئه‌وه‌تا كاتێك گه‌لی كورد یه‌كڕیز بێت هه‌ر له‌م ماوه‌ی ئه‌م خوڵه‌ی په‌رله‌ماندا توانیی ده‌ستكه‌وتی یاسایی و په‌رله‌مانی و دارایی مه‌زن به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌تایبه‌تی چه‌سپاندنی یاسایی بودجه و خشته‌كانی و ئینجا یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ زه‌وتكراو له ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان ، له‌وه‌ش زیاتر یه‌كڕیزی و كۆكبوونی كورد توانی دوای چه‌ندین ساڵ هه‌وڵی نكۆڵی‌كردن و دواخستنی یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی تر ، ئه‌مه‌و جگه له به‌هێزبوونی سه‌نگ و قورسایی كورد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزولایه‌نانه‌ی كه دژی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان و مافه‌ره‌وا ده‌ستووری و یاساییه‌كانین و هه‌میشه خه‌ون به لاوازكردن و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینی.
به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌ر كاتێك نێوماڵی كورد لێكترازاو و په‌رته‌وازه بێت ، ئه‌و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌مان له ده‌ستداوه و جگه له لاواز بوونی گه‌له‌كه‌مان ، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی رابردووش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه كه ، به‌هاوپه‌یمانێتی و دڵخۆشكردن له‌گه‌ڵ هێزولایه‌نه سیاسییه عه‌ره‌بی شیعی وسووننه ، هه‌رگیز له به‌رژوه‌ندی وگشتی گه‌لی كورد كاریان نه‌كردووه و سوودیان نه‌بووه ، ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵكی خۆی هاتووه ته‌نها هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كانیان بووه .
بۆ قۆناغی ئێستای گۆرانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كه چاوه‌روانی ڕووداوه گه‌وره و گۆڕینی زۆر له نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت و عێراق و كوردستانیش به‌ده‌ر نیین له‌و گۆرانكارییانه و به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ده‌خوازێت ، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ، به یه‌ك هێزو یه‌ك ئه‌زموون له عێراق خۆیان ساز و ئاماده بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی له پرسه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كان یه‌كڕیز و ته‌با بین له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان كه چه‌ندین ساڵه ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كانی عێراق خۆیان له گه‌ڕاندنه‌وه و جێبه‌جێكردنی ده‌دزنه‌وه .
زۆر گرنگه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تایبه‌تی له‌ناوچه كوردستانییه به‌ناحه‌ق داگیركراوه‌كان له كه‌ركووك و شه‌نگال و شوێنه‌كانی تر كورد به یه‌كڕیز و ته‌با بێت و هه‌موو هێزو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌ك و هێزو یه‌كده‌نگ به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه‌مان هه‌نگاو بنێین و سێبه‌ری به‌عه‌ره‌بكردن و سته‌مكاری و په‌راوێزخستنی كورد له‌و ناوچه كوردستانییانه بسڕێنه‌وه .
به‌دڵنییاییه‌وه ، یه‌كڕیزی خواست وئاواتی له مێژینه‌ی هه‌موو تاكێكی ئه‌م گه‌لو نیشتیمانه‌یه ، ئه‌وه‌تا دوێنی بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه شادی وئومێدێكی گه‌وره‌ی له دڵی هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه و كوردستان دروستكرد ، ئه‌وه‌تا دوای چه‌ندین ساڵ له سته‌مكاری ڕژێمه‌كانی عێراق، له كه‌ركووكیش هه‌نگاوه‌كانی یاسایی گه‌رڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ ، چه‌نده ئومێد و دڵخۆشی له نێو كورد و جوتیارانی كه‌ركووك و ناوچه‌كه كوردستانییه داگیركراوه‌كان دورستكردووه .
به ئاماژه‌كردنی به دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه گرنگه هه‌موو لایه‌كمان بزانین كه یه‌كڕیزی بژارده و یه‌كێكه له كارته‌كانی هه‌ره به‌هێز وكاریگه‌ر و به‌تایبه‌تی كه ، كه جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، وه‌ك رابه‌رێكی كارێزما و په‌رۆشی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌ی هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی له پێناو یه‌كڕێزی و یه‌كگرتنی گه‌لی كورد بووه و فه‌رموویان كه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی كورد یه‌كگرتنه، هه‌میشه هه‌ڵگری بیروباوه‌ری یه‌كڕیزی بووه له‌م پێناوه‌شدا به‌كرده‌وه له قۆناغه‌كانی مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له رۆژگاره سه‌خته‌كاندا قوربانی زۆری بۆ به‌خشیووه و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كردووه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌ل و گه‌یاندنی به كه‌ناری دڵنیایی و ئارامی .

رێبوار حەمەلاو شوانی