حوسییەکان لە یەمەن: هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری ڕاس عیسا ٣٨ کوژراوی لێکەوتەوە
حوسییەکان ڕایانگەیاند: کە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری ڕاس عیسا لە یەمەن ٣٨ کوژراو و ١٠٢ برینداری لێکەوتەوە.
حوسییەکانی یەمەن هێرشی ئاسمانی ئەمریکایان بۆ سەر بەندەری ڕاس عیسا لە پارێزگای حودەیدە ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئەو گرووپە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دووجار بەندەری ڕاس عیسایان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ٣٨ کەس کوژراون و ١٠٢ کەسی دیکەش برینداربوون.لەنێو کوژراوەکاندا ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی هەیە.
تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن کە بەهۆی هێرشەکەوە دروست بووە و بریندارەکان ڕزگار بکەن.
حوسییەکان پێشتر هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی دژ بە ئیسرائیلیان کردبوو، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگە نەدات هاوکارییە مرۆییەکان بچێتە ناو غەززە.
هەروەها له بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی به سوپای ئەمریکا کردووه هێرشی گەوره له دژی حوسییەکان دەستپێبکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
