سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ناوچەکە بە گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت و دەبێت ئامادەی بین.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "ناوچەکە بە گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت و دەبێت ئامادەی بین."
ئاماژەشی بەوە داوە: "لە دیداری سلێمانی، جەختم لە گرنگیی یەکگرتوویی و سەرکردایەتیی بەرپرسیار و ئەو دامەزراوانە کردوەوە کە بەرژەوەندی هاووڵاتیان لە سەرووی هەموو شتێکی دیکەوە دادەنێن."
